ئه‌مسالیش باشترینه‌كانی كوردستان فت
2/2/2010
ئه‌حمه‌د موسته‌فا
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا‌و باكورو باشوری گۆی زه‌وی له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ باشترین وه‌رزشكار له‌زۆربه‌ی یاریه وه‌رزشیه‌كان دیاری ده‌كرێت‌و هه‌مووان باوه‌ڕ به‌و ده‌زگایه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌وكاره، چونكه ده‌زانن كه به‌شێوه‌یه‌كی پاك ئه‌نجامده‌درێت.
له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه شارچیه‌تی‌و حیزب چیه‌تی‌و خزمایه‌تی‌و پاره داریه‌تی هۆكارنابن كه وه‌رزشكارێك ئه‌گه‌ر شایه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ نه‌بێت پێی بده‌ن.
له كوردستانی خۆشمان ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌رزش بونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی ساڵ بوونی نیه، راسته له‌چه‌ند ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان هه‌ڵده‌ستا به‌خه‌ڵات كردنی باشترینه‌كانی ساڵ به‌ڵام ئه‌م باشترینانه چۆن ده‌ستنیشان ده‌كران؟ بامن پێتان بلێم
ئه‌گه‌ر یاریزانێك له یانه‌یه‌كی یه‌كێتی خه‌ڵات كرابوا ده‌بوایه هی یاریه‌كی ترپارتی بووایه، وه‌كوو ئه‌وه‌ی به ته‌وافوق دابنرێت.
ئه‌ولیژنه‌یه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد تاكه‌سی نزیك له‌خۆیان هه‌بووایه هه‌رچه‌ند ئاستیشیان لاواز بووایه ئه‌وانیان داده‌نا
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار هه‌ندێك جار كه‌سانێك بوون كه فڕیان به‌سه‌ر وه‌رزشه‌وه نه‌بوو جا قور به‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی كه ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵیان سه‌نگێنێت، مه‌راسیمی دابه‌شكردنه‌كه‌ش خۆی نوكته‌یه‌ك بوو چونكه له‌ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه ده‌چوو وه‌هه‌ندێك جاریش پێش مه‌راسیمه‌كه ناوه‌كان ده‌زانران.
بۆ ساڵی 2009 ش دڵنیام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ته‌ها به‌رواری مابووایه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ساڵانی رابردووی دوباره ده‌كرده‌وه ئه‌مساڵیش هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌ستا به‌ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی ساڵ.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|