گۆزه‌كه له‌سه‌ری یانه‌كانی سلێمانیدا شكا
9/1/2010
سینارۆیه‌كه‌ی (1992)تان وه‌بیرهێناینه‌وه
گۆزه‌كه له‌سه‌ری یانه‌كانی سلێمانیدا شكا
نه‌وا له‌تیف
ئه‌مجاره‌ش كۆستی تۆپی پێیان له‌سلێمانی خست، جارێكی تریش تۆپی پێیان له‌سلێمانی هه‌تیووكرد، لێناگه‌ڕێن و وازناهێنن، رۆژ به‌ڕۆژ شكست و نه‌نگی زیاتری بۆ ده‌هێنن، تاكه‌ی به‌رده‌وامده‌بن؟ تاكه‌ی وازناهێنن؟ تاكه‌ی ناوی یانه‌كانتان و یارییه‌كه له‌سلێمانی ده‌زڕێنن؟ بۆ بیرێك له‌مێژوو ناوناوبانگی یانه‌كانتان ناكه‌نه‌وه؟ بۆ ده‌بێت بڕیار ته‌نیا بڕیاری خۆتان بێت؟ ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره چی؟ ئه‌ی هانده‌رانتان چی كه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان دڵسۆزی ناوی یانه‌كانتانن، بڕوا ناكه‌م كاربه‌ده‌ستانتان له‌پشت مێزه‌كانتانه‌وه كه خه‌واڵوانه‌و بێ ئاگایانه بڕیار ده‌ده‌ن و واژۆ له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕیاری شه‌خسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده دڵسۆزی ناوی یانه‌كانتان بن.
دیاره ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌كشه‌كردن یان راكردنی یانه‌كانی سلێمانی (یانه‌ی دایك له‌كوردستان) و یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانییه له‌خولی تۆپی پێی نایابی یانه‌كانی عیراق كه له‌به‌هه‌ر هۆو بیانوویه‌ك بێت، ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونێكی بێ ئه‌ندازه‌ی له‌نێو شه‌قامی وه‌رزشی شاری سلێمانیدا دروستكردووه.
بیانووه‌كانی هه‌ردوو ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ی ناومانبردن، بریتییه له‌وه‌ی كه‌خاوه‌نی یه‌ك تیپ یان پێكاهاته‌ن و ناتوانن به‌وجۆره به‌شداریی دووخولبكه‌ن، قه‌یرانی دارییان هه‌یه‌و هه‌رچه‌نده داوا ده‌كه‌ن، هیچ لایه‌ن و به‌رپرسێكی سیاسی یان وه‌رزشی نایه‌ن به‌هانایانه‌وه، باشه ئه‌ی بۆچی هاوینی رابردوو بیرێكتان له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه نه‌كرده‌وه یان خۆتان بۆ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره ئاماده نه‌كرد وه‌ك ئه‌وه گۆڕانكارییه‌ی ده‌سته نوێیه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیستمی خوله‌كه‌دا هێنا؟ خۆ یانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوك...هتد وه‌ك ئێوه نه‌یانده‌زانی ئه‌و گۆڕانكارییانه رووده‌دات و ئێستا ئه‌وه‌تا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
راسته ئێوه ده‌ڵێن ده‌سته نوێیه‌كه‌ی عیراق و یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان هیچ ته‌نسیقێكیان نییه‌و یه‌كتریان له‌و گۆڕانكارییانه ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ خشته‌ی یارییه‌كانی ئێوه دروستكردووه كه‌ده‌بێـت له‌یه‌ك هه‌فته‌دا دوو یاریی دوا به‌دوایی یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌ڕێزان هه‌ردوو ده‌سته‌ی كارگێڕی سلێمانی و سیروانی نوێ، بیانووه‌كانتان به‌هێز نین و قه‌ناعه‌تمان پێ ناكات كه بڵێین جێگه‌ی خۆیه‌تی كه به به‌شداریی چه‌ند ئه‌ندامێكی یانه‌كانتان و له‌ژووره داخراوه‌كان بێ ئاگاداریی (هانده‌ران، رۆژنامه‌نووسان، خه‌مخۆران و دڵسۆزانتان، كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕتر له‌ئێوه)، بڕیارێكی ئاوا چاره‌نووسازو گرنك ده‌ربكه‌ن كه نه‌ك هه‌رئێمه، به‌ڵكو خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسانی به‌غداشی تووشی شۆككردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوله لای ئێوه ئه‌وه‌نده گرنگ و بایه‌خی نییه، ئه‌وا لای ئێمه تایبه‌تمه‌ندێتی و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ئاوا به سانایی بڕیاربده‌ن.
به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه وه‌ك چۆن سیاسه‌ت خۆی خزاندۆته هه‌موو كایه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌ش وه‌رزشیی بێ به‌رینه‌كردووه‌و خۆی خزاندۆته نێو ئه‌م كایه‌شه‌وه كه به‌داخه‌وه له‌شاری سلێمانی به‌زیان و هه‌تیووكردنی وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێ به‌تایبه‌تی كه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی شاره‌كانی تری كوردستان كه تۆپی پێی گه‌یاندۆته ترۆپك و باس له‌بۆندو بڕه پاره‌ی وا ده‌كرێت كه یانه‌كانی سلێمانی وه‌ك خه‌یاڵ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌نموونه بڕی پاره‌ی بۆندی هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه (65) ملیۆن دیناره، به‌ڵام سه‌رجه‌م بۆنده‌كانی یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ (50) ملیۆن دیناره كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و له مینحه‌ی خۆی پێی داون.
ئه‌گه‌ر راشكاوانه قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت بكه‌ین، مه‌ستمان لێی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و دوو یانه‌یه خاوه‌نی ئایدایاو بیر‌و باوه‌ڕێكی جیاوازن له‌ئایدیاو بیروباوه‌ڕی به‌رپرسانی وه‌رزش و سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌گشتی، بۆیه بێ به‌شوو مه‌رحوومن له‌هاوكاری و ئه‌و پاڵپشتیكردنانه‌ی كه‌حزب و ده‌سه‌ڵات له‌یانه‌ی شاره‌كانی تر ده‌كه‌ن، دیاره گورزه جه‌رگبڕه‌كه‌ش هه‌ر بۆ وه‌رزشه‌كه ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وه له‌په‌لو پۆ ده‌كه‌وێت وه‌ك چۆن ئێستا ده‌یبینین خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی له‌په‌لو پۆ بكه‌وێت و یانه‌كه‌ی دایك له‌كوردستان بوونی له‌هیچ خولێكی نایابی كوردستانی و عیراقی‌دا نه‌بێت! سیروانی نوێش هه‌ناسه‌یه‌كی ماوه له‌خولی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی راو بۆچوونه‌كانه‌وه خه‌ریكه تای نه‌نگی ته‌رازووه‌كه‌ی به‌لادا ده‌شكێته‌وه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش وه‌ك یانه‌كانی تری شاری سلێمانی كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆزن، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ مانه‌وه یاریی ده‌كه‌ن.
له‌كۆتایدا داوا‌و تكا له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م دوو یانه‌یه ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزش و یاریی تۆپی پێ له‌شاره‌كه بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناو كورسییه‌كانی خۆیانه‌وه، با چیتر وه‌رزش (تۆپی پێ) له‌م شاره ریسوا نه‌بێت، هه‌رچه‌نده سیناریۆكه‌ی ساڵی (1992) تان وه‌بیر هێناینه‌وه كه‌چۆن شاری سلێمانی له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراق مه‌رحومكراو وه‌رزشكاران و ئه‌و هه‌موو یانه‌و تیپه وه‌رزشییه ته‌نیا بۆیان هه‌بوو له‌سنووری سلێمانیدا وه‌رزشبكه‌ن، ئه‌مجاره‌ش كارێكتان كرد كه بڵێین گۆزه‌كه له‌سه‌ری یانه‌كانی سلێمانیدا شكا. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|