میسی ماڵئاوایی له‌ئه‌رجه‌نتین ده‌كات
18/12/2009
لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كه‌چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م ساڵ ته‌واوی نازناوه تاكه كه‌سیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و ئاواته‌ی بگات كه‌چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ده‌دات، ئاست خراپی له‌ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كات و بووه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی.
میسی كه‌پاش دیگۆ مارادۆنا به‌باشترین یاریزانی ئه‌رجه‌نتین هه‌ژمار ده‌كرێت و بووه‌ته جێی ئومێدی ئه‌رجه‌نتیه‌كان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕین و شكۆمه‌ندی، به‌لام ئێستا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌پێشه كه‌هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌ستێره‌یی بونی ده‌كات و نزیكه له‌وه‌ی خۆری گه‌شی به‌ره‌و ئاوابوونی یه‌كجاره‌كی به‌رێت.
به‌ڕای چاودێران و پسپۆڕانی بوواری وه‌رزشی، ئاست نزمی میسی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ یاریزانی ناوبراو به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نه‌گاته دوایاریه‌كانی مۆندیالی ئه‌فریقای باشوور، هه‌ربۆیه ئێستا میسی جگه‌له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لێبووه‌ته دوژمن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره پێگه‌ی له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌رجه‌نتین به‌ره‌و لاوازی بڕوات و دواجار ماڵئاوایی بكات.
میسی پێجه‌وانه‌ی یاریكردنی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، نه‌یتوانییوه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كارێك بكات و مه‌ترسیه‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ مۆندیالی داهاتوو له‌كۆڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكاته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یاریزانی ناوبراو دروستكردووه‌و به‌ته‌واوی جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی وولاته‌كه‌ی له‌خۆی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ئاماژه‌ی پێده‌كات كه‌میسی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ستداو پێویست به‌وه ناكات جارێكی تر درێسی شین و سپی بپۆشێت.
هه‌رچه‌ند میسی ئاست نزمی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ نه‌بوونی هاوكارێكی باش و به‌توانا له‌هێڵی ناوه‌ندو هێرشبردن ده‌گێڕێته‌وه، به‌لام ئه‌مه لای جه‌ماوه‌ری ئه‌رجه‌نتین پاساوێكی گێلانه‌یه‌و جگه‌له خۆدزینه‌وه هیچ مانایه‌كی تر ناگایه‌نێت، به‌تایبه‌ت چه‌ندین یاریزانی به‌توانا به‌وێنه‌ی ئه‌یمارو ڤیرۆن و كامپیاسۆو ماسكیرانۆو لوچۆ گۆنزالێس و چه‌ندانی تر له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بوونیان هه‌یه‌و هیچیان له زافی هێرناندزو ئه‌ندرێس ئینێستای ئیسپانی كه‌متر نیه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چاودێران پێیان وایه میسی به‌هه‌مان ئه‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌پێشتر یاریزانانی وه‌ك تێفێزو ئه‌یمارو سافیۆلاو چه‌ندانی تر پێیدا گوزه‌ریان كردووه، چونكه ئه‌و یاریزانانه‌ش پێشتر جێی ئومێدی ئه‌رجه‌نتینیه‌كان بون به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی كت و پڕ خۆری گه‌شیان ئاوابووه‌و له‌ئاسمانی تۆپی پێیدا بزربوون، بۆیه پێده‌چێت میسیش به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌و نه‌مان بڕوات و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌ئه‌رجه‌نتین بكات به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین هیواكانی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌مۆندیال زینده‌به‌چاڵ بكرێت.
هه‌رچه‌ند دیگۆ مارادۆنای ڕاهێنه‌ر له‌ئێستادا خۆی له‌ئاست خراپی میسی ده‌بوێرێت و نایه‌وێت له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووریبخاته‌وه، به‌لام بێ سوودی بوونی میسی له‌یاریگاو به‌رده‌وامی ئاست نزمی له‌لایه‌ك و فشاره‌كانی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه مارادۆنا ناچار ده‌كات كه‌بۆ دواجار میسی له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووربخاته‌وه، هه‌روه‌ك ئێستا زۆرێك له‌رۆژنامه‌كانی ئه‌و وولاته فشاریان بۆ مارادۆنا هێناوه‌و ده‌یانه‌وێت له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوربخرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "كلارین"ی رۆژانه به‌مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی "پێویسته مارادۆنا هه‌وڵ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میسی بدات."
ئه‌گه‌رچی میسی پێجه‌وانه‌ی زۆرێك له‌ئه‌ستێره‌كانی جیهان به‌زویی ده‌ركه‌وت و ناوی له‌دنیای تۆپی پێیدا گه‌شایه‌وه، به‌لام مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت زۆر به‌زویی ماڵئاوایی بكات و ناوی له‌دنیای تۆپی پێدا نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی له‌سه‌ركه‌وتن بۆ دویاریه‌كانی مۆندیالی داهاتوو شكست بهێنێت كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ئاستی میسی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و پێناچێت له‌ویچش توانای ئه‌داكردنی ئه‌و ئاسته‌ی هه‌بێت كه‌ئێستا هه‌یه‌تی، هه‌ربۆیه "یۆهان كرۆیف"ی هۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌توندی دژایه‌تی ئه‌وه‌ی كرد كه‌بۆندی میسی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژبكرێته‌وه.
له‌ژماره 2ی ده‌ستوور سپۆرت بڵاوكراوه‌ته‌وه |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|