شیوه‌نێك بۆ سلێمانی
18/12/2009
سیروان عه‌بدوڵڵا
یه‌كه‌مین رۆژی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی پار ئه‌و رۆژه بوو كه ته‌واوی وه‌رزشكارانی شاری سلێمانی به‌بیستنی هه‌واڵێكی ناخرش راچله‌كین‌و دوچاری نیگه‌رانی‌و داخێكی زۆر هاتن، ئه‌و رۆژه بوو كه یه‌كێك له‌پشتیوان‌و دۆسته هه‌میشه‌یی‌و خه‌مخۆره‌كه‌ی وه‌رزشی شاره‌كه كۆچی دوایی كرد‌و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌شارو وه‌رزش‌و هاوڕێ‌و وه‌رزشدۆستان كرد.
گیان له‌ده‌ستدانی مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریمی وه‌رزشدۆست‌و پشتیوانی وه‌رزشتوانان بووه هۆی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ك‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌وه‌رزشی شاری سلێمانی دروستكرد كه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێته ئه‌ستمه‌و به‌ده‌یانی تر پڕناكرێته‌وه، هه‌ربۆیه كۆچكردنی مامۆستا كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌مووان به‌جێهێشت كه تاهه‌نوكه زامێكه‌و له‌دڵی هیچ وه‌رزشوانێك ده‌رناچێت.
مامۆستا عومه‌ر كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تكردن به‌وه‌رزش‌و وه‌رزشوانان پیشه‌ی سه‌ره‌كی بووه‌و هه‌میشه وه‌ك دۆست‌و پشتیوانی وه‌رزشی سلێمانی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه كۆچكردنی بووه هۆی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌و به‌جێهێشتنی خه‌مێكی كۆتا نه‌هاتووه‌و له‌دڵی هه‌موان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌پشت‌و په‌ناو مه‌ئوای ئومێدیان له‌دڵسۆزی مامۆستادا ده‌بینه‌وه.
كۆچكردنی مامۆستا عومه‌ر جگه‌له‌وه‌ی زیانێكی گه‌وره‌ی له‌وه‌رزشی سلێمانیدا، كه‌لێكی گه‌وره‌ی له‌ناو یانه‌ی نه‌ورۆز دروستكرد كه‌به‌رله‌كۆچكردنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ی هه‌بوو، هه‌ربۆیه یانه‌ی ناوبراو بریاری ئه‌وه‌یدا هیچ كه‌سێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی مامۆستا دیاری نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌لبژاردنی گشتی یانه‌كان ده‌ستی پێكرد، كه ئه‌مه‌ش مانای گه‌وره‌یی‌و دڵسۆزی مامۆستای كۆچكردوو ده‌گه‌یه‌نێت له‌خزمه‌تكردن‌و پێشخشتنی وه‌رزشی سلێمانی.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باسكران نه‌مانی مامۆستا عومه‌ر برینێكی گه‌وره‌ی له‌دڵی ته‌واوی یانه‌كانی كوردستان دروستكرد ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی مامۆستا وه‌ك دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ته‌واوی یانه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كردرو له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یانه‌كه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌تیپی یانه‌كانی تری كوردستان كردووه، بۆیه پێویسته ئه‌وه بوترێت كه له‌ده‌ستدانی مامۆستا شیوه‌نێكی گه‌وره‌بوو بۆ سلێمانی كه تاهه‌نوكه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه‌و هه‌رگیزیش ئه‌و شیوه‌نه به‌كۆتا ناگات. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|