هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان یان شه‌ڕی یانه‌كان؟
29/10/2009
ئالان عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵبژاردنی یانه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری ئه‌نجامدانی درا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو ئیداره‌ی هه‌ندێك یانه به‌جێهێشت و له‌بری باشتركردنی بارودۆخی نێوخۆی یانه‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌ندێك یانه جێهێشت و شه‌ڕو كێشه‌ی گه‌وره‌ی نایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشبردنی وه‌رزش بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن له‌نێو یانه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌لام به‌پێجه‌وانه‌وه ئه‌و ئامانجه بۆ هه‌ندێك یانه ئاوه‌ژوو بووه‌وه‌و شه‌ڕو ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و پاشقول له‌یه‌كتر گرتن ئامانجی هه‌ڵبژاردنی تێكدا‌و بارودۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد.
كێشه‌كانی نێو ئیداره‌ی یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر كه‌پاش هه‌ڵبژاردن سه‌ریهه‌ڵدا نمونه‌یه‌كی زیندوون بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ئه‌نجامنه‌دانی باشتربوو، له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت و ئیداره‌ی پێشوو و ئێستا بووه‌ته شه‌ڕو ناكۆكیه‌كی توندیان به‌ڕاده‌یه‌ك زۆرێك له‌كه‌ل و په‌ل و پێداویستی تیپه‌كانی یانه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه‌له‌م نێوه‌شدا جگله‌یاریزان و خزمه‌تكارانی وه‌رزش كه‌سی تر باجه‌كه‌ی نادات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی هه‌ولێر بێ كێشه كۆتایی هات و تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بوو، به‌لام به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی سلێمانی جگه‌له دواخستنی بۆ چه‌ندین جار‌و ئه‌نجامنه‌دانی، كێشه‌یه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و زۆرێك له‌یانه‌كان له‌ئێستاوه بووه‌ته كێشه‌یان و ململانێی و ركابه‌ریه‌كی نادروست ده‌ستی پێكردووه كه‌له‌هه‌ندێ یانه كار گه‌شتۆته هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كردن و چاوسوركردنه‌وه له‌یه‌كتری.
به‌داخه‌وه ئیداره‌ی یانه‌كانی سلێمانی پێجه‌وانه‌ی ئامانج و دروشمه‌كانی وه‌رزش كه‌ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و پێجه‌وانه له‌مانا دیموكراسیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌شتوون، كه‌ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی وێنای وه‌رزش له‌كه‌دار ده‌كات كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزش له‌سلێمانی جێده‌هێڵێت و هێنده‌ی تر به‌ره‌و ماڵوێرانی ده‌بات هه‌روه‌ك چۆن كوتله‌گه‌رایی و سیاسه‌ت به‌و ئاقاره‌ی ئێستای بردووه كه‌ده‌خوازرێت هه‌ڵبژاردن گۆڕانێكی گه‌وره‌ی تێدا بكات به‌لام ئه‌و ركابه‌رییه نادروسته هیچ ئومێدێكی نه‌هێشتۆته‌وه‌و ڕه‌نگه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
له‌ژماره2ی ده‌ستوور سپۆرت بلاوكراوه‌ته‌وه |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|