واقیعی كاری وه‌رزش و كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان
3/8/2009
*ئاماده‌كردنی: بادینان سه‌لام
به‌شی یه‌كه‌م
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی تۆپی پێی و كاریگه‌ریه‌كانی
باسی یه‌كه‌م
كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزش
باسی دووه‌م
جه‌نگ و تۆپی پێ
باسی یه‌كه‌م
كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزش
یه‌كه‌م / كورته‌یه‌ك له مێژووی وه‌رزش :
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزش وه‌ك بوارێك له‌بواره‌كان مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵ ((1896)) ، كه بۆیه‌كه‌مین جار یاریه‌كانی ئۆڵۆمپات له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ئه‌نجامدرا ، یه‌كه‌م وه‌رزش بریتی بوو له (ماراسۆن) كه‌له ئۆڵۆمپیاتدا وه‌ك یاره‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناسراو له‌و ئۆڵۆمپیاته‌دا په‌یڕه‌و كرا ، به‌ڵام مێژووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره وه‌رزشه زۆر كۆنتر بوو كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (490) ساڵ پ.ز، ئه‌و جۆره وه‌رزشه داهێنه‌ره‌كه‌شی (ڤید یبیدس) بوو ، كه‌له‌شه‌ڕێكی نێوان یۆنان و فارس‌دا به‌برینداری بۆماوه‌ی (40)كم به‌مامارۆسۆن بڕیبوو. دوابه‌دوای ئه‌م جۆره وه‌رزشكردنه كۆمه‌ڵێكی تر له‌جۆره جیاوازه‌كان هاتنه نێو جیهانی وه‌رزش و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و بواره به‌رفراوانتر ده‌بوو ، وه‌رزش بوو به‌چه‌ندین به‌شی جۆراو جۆره‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س و له‌سه‌ر ئاستی گشتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماراسۆن به‌یه‌كه‌م جۆری وه‌رزش ناسێنراوه ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی چیندا جۆره وه‌رزشكردنێك هه‌بوو كه به‌ڕیشه ناوده‌برا ، شاره‌زایان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزش ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، لێره ڕاستی سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌م بواری وه‌رزش هه‌رچیه‌ك بووبێت ، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وه‌رزش یه‌كێك بوو له‌وبوارانه‌ی كه زۆر به‌خێرایی گه‌شه‌ی كردووه و سه‌رتاپای جیهانی گرته‌وه ، هه‌روه‌ها گرنگی وه‌رزش له‌لای ئاینه ئاسمانیه‌كانیشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه وه‌كو پێغه‌مبه‌رمان (محمد)(درودی خوای لێبێت) باسی له‌گرنگی وه‌رزشكردن كردووه و خۆی بۆچه‌ندین جار وه‌رزشی ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری نه‌وه‌كانی و هاوه‌ڵه‌كانی خۆشی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزشكردن ، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه دووجار له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا واته (خه‌دیجه) ماراسۆنی ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ یه‌كتر پێشبڕكێیان كردووه ، دوای به‌رفراونبوونی وه‌رزش جۆرێكی نوێ له‌وه‌رزش هاته مه‌یدانه‌وه كه تۆپی پێ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاڕاده‌یه‌ك له‌چاو جۆره‌كانی تری وه‌رزشدا نوێ بوو به‌ڵام زۆر به‌زوویی به‌هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆوه ، تۆپه پێ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وڵاتی به‌رتانیا دۆزرایه‌وه له‌ساڵی (1869)دا جگه له‌مه له‌وه‌و پێش چه‌ندین جۆر له تۆپی پێ هه‌بوو كه تیایاندا به‌ده‌ست و به‌قاچیش یاری ده‌كرا به‌لام به‌و شێوه ڕێك و پێكه نه‌بوو كه‌له ساڵی (1869) سه‌ری هه‌ڵدا هه‌روه‌ها میسریه كۆنه‌كان و چینیه‌كان و ژاپۆنیه‌كان و ئیرله‌ندیه‌كان ئه‌م یارییه‌یان به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز ئه‌نجام داوه (1).
دووه‌م / كورته‌یه‌ك له مێژووی توپی پێ:
تۆپه پێ ناوێكی دووبڕگه‌یه بۆ چه‌ند یاریه‌ك به‌كارده‌هێنرێت ، ئه‌وه‌ی له نێو هه‌موویان بایه‌خی زیاتره ئه‌ویارییه كی له ڕێگه‌ی قاچه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و پێ ی ده‌وترێت (soccer) .
هه‌ر كه‌یاری تۆپی پێ له به‌ڕیتانیاوه سه‌ری هه‌ڵدا ، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن خێَزانی فه‌رمانڕه‌واوه به‌فه‌رمی قه‌ده‌خه كرا .
له‌سه‌رده‌می ئێدوارد پاشا (1307 – 1327) یاساكان ئه‌و كه‌سانه‌یان دادگایی ده‌كرد كه به‌ئه‌نجامدانی یاری تۆپی پێ تۆمه‌تبار ده‌كران .
له‌به‌یاننامه‌ی ئیدوارد پاشادا هاتووه "له‌وڵاته‌كه‌مان غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و ده‌نگه ده‌نگێكی زۆر په‌یدا بووه ، ئه‌ویش به‌هۆی یاری تۆپی پێوه‌یه كه بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئاژاوه ، بۆیه بڕیارماندا ئه‌و یارییه قه‌ده‌غه بكه‌ین و ئه‌وانه‌ش زیندانی بكه‌ین كه‌یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . له‌ساڵی (1424) دا پاشا جه‌یمسی یه‌كه‌م داوای له‌په‌ڕله‌مان كرد به په‌یڕه‌و كردنی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه كردنی تۆپی پێ " .
جه‌یمسی یه‌كه‌م ووته‌یه‌كی به‌ناوبانگیشی هه‌یه ده‌ڵی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ كه‌س یاری تۆپی پێ ئه‌نجام بدات "
توو ئه‌لیزا بێتی یه‌كه‌م پاشای ئینگلته‌ره یاسایه‌كی هه‌موار كرد تێیدا هاتووه "هه‌ركه‌سێك یاری تۆپی پێ بكات ، بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیندانی ده‌كرێت و ده‌بێ قوربانیه‌كیش بدات به كڵێسا" .
لێره‌دا پرسیارێك خۆی ده‌هێنێته پێش ، ئایا په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایانه‌و ئه‌و هێرشی دژایه‌تی كردنه بووه هۆی دامركاندنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و یارییه له به‌ریتانیا ؟
به پێچه‌وانه‌وه دروستبوونی بناغه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی ئه‌و یارییه له‌و شوێنه‌دا بووه هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و یارییه . گرنگی ئه‌و یارییه له‌وه‌دا یه له‌لایه‌ن گه‌وره ترین به‌پرسانی ئه‌و وڵاته دژایه‌تی ده‌كرا ، هه‌ربۆیه له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا یاری تۆپی پێ له‌ساڵی (1800) بووه یارییه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵات .
له‌ساڵی (1848) قوتابخانه‌ی وه‌رزشی ئینگلیزی به‌ناوبانگ (Eton college) شانبه‌شانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیكه وه‌كو ڕه‌كبی و هاروو و وینجسته‌ر و شرۆسباری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا چه‌ند یاسایه‌كی تۆپی پێیان دانا.
ئه‌و یاسایانه بونه بناغه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م یارییه ، هه‌ر له ئینگلته‌ره چه‌ند یاسایه‌كی دیكه هه‌بوون به‌ڵام هاوشێوه‌ی یه‌كتر بوون .
یه‌كێك له‌وانه یاسای یانه‌ی (شیفیڵد)بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆی دامه‌زراندنی یه‌كێتی (شیفیڵد) بۆ تۆپی پێ (Sheffield FA ) ، دواتر بۆ به‌ره‌و پێشبردنی یارییه‌كه یاساكان ده‌ستكاری كران و پۆڵێن كران (یاساكان كوڵبژێری كامبریج بۆ تۆپی پێ ) . ئه‌م یاسایانه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی به‌ریتانیاوه په‌سه‌ند كران.
له‌ساڵی (1862) جۆن چارلز ترینگ له‌قوتابخانه‌ی (ئه‌بینگهام ) چه‌ند یاسایه‌كی نوێی خزانده نێو یاساكانی تۆپه پێ، له 26ی مانگی ئابی ساڵی 1863دا نوێنه‌ری تیپی نۆپی پێ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی یاساكانی تۆپی پێ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازدا . له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كه‌مین یه‌كێتی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا دامه‌زرا . هه‌ر له‌و كاته‌دا په‌سه‌ندكه‌رانی یاسای تۆپی پێ بیر‌و ڕای جیاوازیان لا گه‌ڵاڵه بوو ، وه بوونه دووبه‌شی جیاواز ، به‌شێكیان پێی باش بوو تۆپی پێ له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه به‌كار بهێنرێ (یاری ڕه‌كبی)، به‌شێكی دیكه‌ش به پێی یاساكانی كامبریج ئه‌وه وه‌ستان و یه‌كێتییه‌كه دووله‌ت كرا بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ و یه‌كێتی ڕه‌كبی .
له‌ساڵی (1867) یه‌كه‌مین ده‌زگای گشتی تایبه‌ت به‌تۆپی پێ له ئینگلته‌را دامه‌زرا و له‌ساڵی (1869) یاسایه‌ك په‌سه‌ندكرا تێیدا هات ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ تۆپی پێ به‌ده‌ست یاری پێ بكرێ ، به‌م شێوه‌یه ئینگلیزه‌كان بوونه دامه‌زرێنه‌ری تۆپی پێ ی نوێ له وێشه‌وه یاریه‌كه قواسترایه‌وه هه‌موو جیهان . وه ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێـی نێو ده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له‌ساڵی (1882) دامه‌زراوه(1).
باسی دووه‌م
جه‌نگ و تۆپی پێ
یه‌كه‌م:كاریگه‌ری جه‌نگه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان :
له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كه ساڵی (1914) تا ساڵی( 1918 ) ی خایاند ، كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر دانیشتوان ، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی وه‌ستاندنی خوله‌كانی تۆپی پێ له‌و ماوه‌یه‌دا ، چونكه دانیشتوان له‌وكاته‌دا گرنگی ته‌واویان ده‌دا به‌جه‌نگه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ریان ، جه‌نگی جیهانی دووه‌م كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تری هه‌بوو له‌چاو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه‌له‌ساڵی (1939) دا هه‌ڵگیرسا تاساڵی (1945) ، چونكه جه‌نگی دووه‌می جیهانی زیاتر ئابووری یتر بوو ، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا كه ده‌بوو قه‌ره‌بووی ئه‌و وڵاتانه بكاته‌وه كه له‌جه‌نگی جیهانیدا زیانی پێ گه‌یاندبون ئه‌ڵمانیاش نه‌یتوانی خۆی له‌وباره ئابووریه ڕزگار بكات و شه‌ڕی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرساندن ، كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو كه‌سه‌رجه‌م چالاكیه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌وروپا به‌ره‌و سست بوونه‌وه چوو ، به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه هه‌ی بوو زۆرینه‌ی پیاوان ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كران به‌مه‌ش سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا وه‌ستا .
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگانه وه‌كو باسكرا به‌ده‌ست هێنانی ئابوریه‌كی باش و فراوان بوو كه سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌وروپا قوربانیان بۆدا ، بۆیه دانیشتوان خۆیان ئه‌م شه‌ڕانه‌یان كۆتایی پێ هێناو به‌ره‌و جه‌نگێكی بێ چه‌ك ڕۆیشتن و خولیای بوون كه‌ئه‌ویش تۆپی پێ بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئابوریه‌وه ده‌ستكه‌وتێ:ی فراوانی هه‌یه و پێوستی به‌قوربانی دانیش نیه (1).
دووه‌م: كاریگه‌ری تۆپی پێ له‌سه ردانیشتوان:
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی تۆپی پێوه بۆمان ده‌ركه‌وێت كه‌ئه‌م جۆره وه‌رزشكردنه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر دانیشتوان به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا دا ، چونكه ئه‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مین جار كه له‌ئه‌ینگلیزدا چه‌سپی به‌هۆی ئه‌وه وه بوو كه‌ئه‌م یارییه یاریه‌كی به كۆمه‌ڵ بوو بنه‌رێكی زۆری له خۆی كۆكرده‌وه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دروستكرد له‌سه ردانیشتوان كه ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌خێرایی به‌هه‌موو جیهاندا بڵاو ببێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیریشكرابوون و له‌ژێر ده‌ستی داگیر كه‌ردا بوون فێری ئه‌م جۆره یارییه بون و ڕۆژ به‌ڕۆژ بڕوایان پێده‌دا ، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م یارییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زۆرترین كه‌س ڕابكێشێ به‌ڵای خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆره وه‌رزشێكی نوێش بوو .
تۆپی پێ جیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌رزش ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چوو وه‌هانده‌ری زیاتری له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه ،ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین جۆر پاڵه‌وانێتی جیاجیا له جیهاندا دابمه‌زرێ و یاری تۆپی پێش ببێته یارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد ، له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی زانست و زانیاری‌دا ئه‌م جۆره وه‌رزشه بره‌وی زیاتری پێده‌درا ، تا بوو به‌به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ژیانی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپادا ، كه زۆرینه‌ی دانیشتوان گرنگیه‌كی ته‌واویان پی َده‌دا و به‌رده‌وام كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ژیان .
یاری تۆپی پێ به‌وه ناسراوه كه‌یاری هه‌ژارانه ، چونكه ته‌نها به‌ده‌ستكه‌وتنی تۆپ ده‌توانرێ له زۆربه‌ی پارچه‌كانی گۆی زه‌وی به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ژاریان تێدا بڵاوه یاریه‌كه ئه‌نجامبدرێت ، ئه‌و یارییه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تۆپه‌ڵه قوماشه‌وه یان كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه كاغه‌ز یان هه‌رشتێكی خڕ ئه‌نجام ده‌درێ ، بۆیه به‌زوترین كات ده‌گاته نێو دڵی منداڵان و هه‌رزه‌كاران .
ورده ورده تۆپه پێ له‌یارییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیه‌وه گۆڕا بۆ شۆڕشێكی ئابووری ، ئابووری تۆپی پێ خه‌ریكه ململانێ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی دروستكردنی كۆمپیوته‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات و له‌زۆر شوێنیش‌دا له كۆمپانیایانه ده‌وڵه‌مه‌ند تره ، بۆندی یاریزانێكی تۆپی پێ له‌وه‌رزی (2007)دا گه‌یشته (250) ملیۆن دۆلار وه‌چه‌ندین یاریزانی تریش به‌هه‌مان شێوه هه‌ن وه‌ك (دێڤید بێكهام ) تۆپی پێ له‌یاریه‌كی سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌وه بووه یاری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و بازرگانه گه‌وره‌كان .
له زۆر شوێنی زه‌وی ئه‌و یارییه بۆمه‌به‌ستی بازرگانی به‌كار ده‌هێنرێت . زۆربه‌ی وڵاتانیش به‌تایبه‌تی ئه‌وروپیه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و به‌مه‌به‌ستی قازانجكردنی خێرا گرنگیه‌كی بێ پایان به‌و یارییه ده‌ده‌ن ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت ، كه شێوه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی وه‌رگرتووه كه‌له جیهاندا هه‌ڵگیرسان .
ئه‌م یارییه شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ر جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه و هه‌زاره‌ها یاریزان ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ملیۆنه‌ها كه‌سیش به‌ره‌و پێشه‌وه ته‌ماشای ئه‌م یارییه‌كان ده‌كه‌ن ، بونموونه زیاتر له 1 ملیار‌و (800) ملیۆن بینه‌ر ته‌ماشای یاری كۆتایی جامی جیهانی (2002) یان كردكه ده‌گاته ڕێژه‌ی (28%) ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی .
به‌هێزی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له هه‌موو جیهاندا وای كردووه كه بینه‌رانی یاری تۆپی پێ وه‌ك جه‌نگ له ویارییانه ده‌ڕوانن هه‌ربۆیه له‌ئه‌وروپاش به‌شه‌ڕه‌كانی چامپیۆنس لیگا ناسراوه(1).
خشته‌ی یه‌كه‌م
گه‌شتێك به‌ناو مێژووی تۆپی پێ دا
ژ ساڵ جۆری یاریه‌كان
1 (3000) پ.ز میصرییه‌كان یاری تۆپی پێ یان ئه‌نجام داوه وله‌سه‌ر دیواری په‌رستگاكانیش وێنه‌یان بۆ كێشابوو.
2 (2500) پ. ز چینیه‌كان یاری (tsuchu) یان ئه‌نجام دا ، ئه‌م ووشه‌یه له‌چین به‌مانای شه‌قلێدان دێت.
3 (600) پ. ز ژاپۆنیه‌كان یاری (كیماری) یان ئه‌نجام ده‌دا كه زۆر نزیك بوو له‌یاری تۆپی پێ ی ئێستا
4 (1396) یه‌كه‌مین یاساكانی تۆپی پێی فه‌ره‌ِنسی نوسرایه‌وه .
5 (1425) بۆیه‌كه‌مین جار چه‌ند یاریزانێك له‌بری پاره تۆپی پێ یان ئه‌نجامدا .
6 (1500) دوای زۆربوونی جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ ، خولی یانه‌كانی ئیتالیا له فلۆره‌نسای ئیتالی سه‌ری هه‌ڵداو ساڵانه ڤیستیڤاڵیان ساز ده‌كرد.
7 (1609) ئه‌و روپیه ئاواره‌كان یاری تۆپی پێیان گواسته‌وه ڤێرجینیاری ئه‌مریكی .
8 (1630) له كۆلێژه‌كانی (سان جۆنزته‌رنین) له‌زانكۆی كامبریج پاڵه‌وانێتی تۆپی پێ ڕێكخراوه .
9 (1814) كۆلێژ هاروو بیری له‌وه كرده‌وه كه (11) یاریزان به جلوبه‌رگێكی هاوبه‌ش به‌شداری له‌یاری تۆپی پێ بكه‌ن .
10 (1823) بیر له‌جیاكردنه‌وه‌ی یاری تۆپی پێ و ڕه‌كبی كرایه‌وه .
11 (1845) بۆیه‌كم جار ناوبژیوان له‌یاری تۆپی پێ داندرا ئه‌ویش له كۆلێژی ئیتۆن بوو.
12 (1848) یه‌كه‌م لیژنه‌ی تۆپی پێ له ئینگلته‌ره پێكهات ئه‌ویش له‌زانكۆی كامبریج بوو.
13 (1857) دامه‌زراندنی یه‌كه‌م یانه‌ی ئینگلیزی بۆ ئاره زوو مه‌ندان له ژێر ناوی شێڤێڵد كله‌پ .
14 (1863) یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی دامه‌زرا
15 (1869) یاسایه‌ك ده‌ركرا نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له تۆپێ پێ به‌كار هێنرێ ، كه‌ئه‌مه‌ش تۆپی پێ ی نوێ بوو.
16 (1870) له‌ڕێگه‌ی گه‌شتیاران و قوتابیه به‌ریتانیه‌كانوه شاری بۆینس پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین به تۆپی پێ ئاشنا بوو .
17 (1871) یه‌كه‌م پاڵه وانێتی له ئینگلته‌ره سازكرا ئه‌ویش جامی یه‌كێـی ئینگلیزی بوو .
18 (1872) له 3/11 یه‌كه‌مین یاری دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ره‌و سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه چوو یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات .
19 (1878) یه‌كه‌م جار فیكه له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه به‌كار هێنرا ئه‌ویش له‌یاری نێوان شیفڵدو نۆتنگام فۆرست بوو.
20 (1881) بۆ یه‌كه‌مین جار ڕێگه به‌ناوبژیوان درا بچێته نێو یاریگا .
21 (1888) ئه‌وساڵه به‌فه‌رمی به‌ڕۆژی له‌دایكبوونی كۆنترین خول له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ژمَردرا دوای ئه‌وه‌ی له (8)ی ئاب یه‌كه‌م خولی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێك ئه‌ویش ئینگلته‌ره بوو بیرۆكه‌ی سازكردنی ئه خوله‌ش ولیام ماك بوو له‌یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلابوو
22 (1889) یانه‌ی برسیتۆن نۆرت یه‌كه‌م نازناوی فه‌رمی له‌ئینگلته‌ره به‌ده‌ست هێنا .
23 (1891) بۆیه‌كه‌م جار تۆڕ بۆ ستونه‌كانی گۆڵ دانرا ، ناوچه‌ی سزا ده‌ستنیشان كرا‌و سزاش كاری پێ كرا .
24 (1896) كاتی یاری به (90) خوله‌ك دیاری كرا .
25 (1898) یاسای په‌یڕه‌و كردنی (11) یاریزان بۆ هه‌رتیپێك كاری پێكرا .
26 (1900) له دووه‌م پاڵه‌وانێـی ئۆڵۆمپاتدا كه له‌پاریس ئه‌نجام درا بۆ یه‌كه‌مین جار یاری تۆپی پێ هاته نێویارییه‌كان
27 (1904) له (21)ی مانگی ئایار یه‌كێتی تۆپی پێ ی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) له‌پاریس دامه‌زرا ، ڕۆبێر جۆرانی فه‌ڕه‌نسی بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی فیفا.
28 (1909) یه‌كه‌مین دێربی له ئیتاڵیا له نێوان (ئه‌نته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان‌دا) ئه‌نجامدراو تێیدا ئه‌ی سی میلان به‌ئه‌نجامی (3 – 2) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه .
29 ماوه‌ی نێوان
(1914 -1918) به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی جیهانی ، پیاوان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕبوون و به‌مه‌ش خوله‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌درا .
30 (1916) ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی كوپا ئه‌مریكا له ئه‌مریكای باشور تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
31 (1930) یه‌كه‌م جامی جیهانی له ئۆرۆگوای به‌ڕێوه چوو ، یارییه‌كه به‌ئاماده‌بوونی (90)هه‌زار ته‌ماشاكه‌ر ئه‌نجامدرا له‌یاریگای (سنتیارۆ مۆنتیڤید بۆ) له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و ئه‌رجه‌نتین ، یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی (4) گۆڵ به‌رامبه‌ر به دووگۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆرگوای كۆتایی هات .
32 (1934) له (10)ی حوزه‌یران له‌یاری كۆتایی دووه‌م پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی هی‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌ئه‌نجامی (3) گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی جیكۆسلۆفاكیای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
33 (1939) جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا كه دووباره بووه هۆی وه‌ستانی سه‌رجه‌م خوله‌كان ز
34 (1948) له 8ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م یه‌كێـی تۆپی پێ ی عیراق دامه‌زرا .
35 (1956) له 13ی حوزه‌یران یه‌كه‌م یاری كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه چوو ، ئه‌وش له نێوان (ریاڵ مه‌درید و یانه‌ی ریمیسی ) فه‌ڕه‌نسی بوو و به‌ئه‌نجامی (4 – 3) گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید كۆتایی هات .
36 (1957) هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یه‌كه‌مین یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا ئه‌نجامدرا و به‌دووگۆڵی بێ وه‌لام یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
37 (1960) جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌نجامدراو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه پاڵه‌وانی ئه‌و خوله .
38 (1968) بۆیه‌كه‌م جار ڕێگه‌ی درا به‌دانانی ڕیكلام له‌سه‌ر درێسی یاریزانان ن ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوبوو بۆ به‌ئابووری كردنی تۆپی پێ .
39 (1976) به‌فه‌رمی كه‌ته‌كانی زه‌ردو سور له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه كاریان پێ كرا
-------------------------
(1) (سامان عبدالله – سه‌رجاوه‌ی پێشوو- ل 20 - 25 ).
به‌شـی دووه‌م
په‌یوه‌ندی نێوان وه‌رزش و ئابووری
باسی یه‌كه‌م
قۆناغی گۆڕانی وه‌رزش به‌ره‌و كارێكی ئابووری
باسی دووه‌م
تێچونه‌كانی كاری وه‌رزش (تۆپی پێ)
به‌شـی دووه‌م
په‌یوه‌ندی نێوان وه‌رزش و ئابووری
باسی یه‌كه‌م : قۆناغی گۆڕانی وه‌رزش به‌ره‌و كارێكی ئابووری
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌رزشی تۆپی پێ به تایبه‌ت، جه‌ماوه‌ر هانده‌رێكی وه‌رزشی جوانی هه‌بوو، كه خۆی له هه‌موو ئه‌و بۆنه و خولانه‌دا ده‌بینیه‌وه‌كه ساڵانه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌نجام ده‌دران، و (فیفا)ش ده‌ستی باڵای هه‌بوو له رێكخستنی ئه‌و خول و بۆنه وه‌رزشیه جیهانیانه، هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ل به هه‌ر شوێنێكی جیهاندا ئه‌م جۆره وه‌رزشه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، پاشان ورده ورده له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی ژیان و رێكخستنی كه‌رته‌كانی ژیان به شێوه‌یه‌كی گشتی، تۆپی پێ وه‌ك یه‌كێك له دیارده وه‌رزشیه‌كان به‌ره‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه هه‌نگاوی نا، هه‌ر بۆیه ورده ورده دیارده‌ی كڕین و فڕۆشتنی یاریزان و بازرگانی كردن به سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له وه‌رزشیه‌كان و قۆرخ كردنی بینینی تۆپی پێ بۆ كه‌ناڵ و میدیا تایبه‌ته جیهانیه‌كان، ورده ورده گۆڕانی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپاغ له یانه‌ی وه‌رزشیه‌وه بۆ یانه‌ی پاره و بازرگانی كردن.
زۆربه‌ی چاودێران خاڵی وه‌چه‌رخانی گۆڕانی وه‌رزشی تۆپی پێ له تایبه‌تمه‌دی وه‌رزشیه‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئابووری ده‌گێڕنه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان، چونكه له ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا گۆڕانكاریه‌كی بابه‌تی هات به‌سه‌ر یاری تۆپی پێدا، هه‌ستی بوون به كاڵا بوونی ئه‌م وه‌رزشه لای سه‌رجه‌م گه‌لانی دونیا ئاشكرا بوو،نمونه‌ش بۆ ئه‌م بۆچونه له وڵاتی به‌ریتانیا به تایبه‌ت هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هات كاتێك كه هانده‌رێك ده‌چوو بۆ بینینی یاریه‌كه كه له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بوایه پاریه‌كی زۆر به خه‌رجی بدات هه‌ر له خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبات و بلیتی بینینی یاریه‌كه و درێس و ملپێچی تایبه‌ت به یانه‌كه و دانی باجی تایبه‌ت به‌و ئاژاوانه‌ی روو ده‌ده‌ن له نێو یاریگا و ده‌ره‌وه‌ی یاریگادا، و ئه‌گه‌ر هانده‌رێك سودی له مۆنیته‌ره‌كانی به‌رده‌م یارگا وه‌ربگرتایه هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لێ ده‌سه‌نرا كه بۆ بلینی یاریه‌كه دانرابوو، خاڵێكی تری وه‌چه‌رخانی ئه‌م بواره به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یاریزانه‌كان بوو له نێوان یانه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یاری یانه‌كان به‌هێزی و جۆش و خرۆشی زیاتری هه‌بێت له چاو یاری هه‌ڵبژارده نیشتیمانیه‌كاندا، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و بڕه پاره زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌درا به یاریزانه باشه‌كان و كۆمه‌ڵێك یاریزانی لێهاتوو له یانه‌كه‌دا كۆده‌كرانه‌وه.
هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان به‌خاڵێكی تری وه‌چه‌رخانی گۆڕانی تۆپی پێی داده‌نرێت وه‌ك وه‌رزشێك بۆ كارێكی ئابووری یاخود بواریًَكی ئابووری.
یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی سه‌ره‌تای گۆڕانی ئه‌م بواره هاتنه كایه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان و به‌شداری كردن له ململانێی ئابووری تۆپی پێدا، بۆ نمونه كه‌ناڵی (SKY) به‌ریتانی كه شای راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا (رۆبه‌رت میردۆخ)ه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی هه‌موو یه‌كێتیه ناوخۆییه‌كان و یانه ناوداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی رازی بكات به گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كانیان له رێی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی تایبه‌ت به خۆیه‌وه له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك پاره‌ی دیاریكراو وه‌ك داهاتێك.
هه‌روه‌ها په‌یدابوونی بلیتی به‌شداری كردنی ساڵانه بۆ بینینی یاریه‌كان له نێو یاریگادا، جۆرێكی تر بوو له ده‌رخستنی مۆركێكی تری ئابووری تۆپی پێ، ئه‌مه جگه له هه‌ڵمه‌تی فراوانكردنی یاریگا و دامه‌زراوه وه‌رزشیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی هانده‌ر له نێو یاریگاد ئاماده بێت، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ زیادبوونی داهاتی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشیه‌كانی تۆپی پێ، كه ته‌نها داهات له‌م رێگه‌یه‌وه به بڕی (10%) بو بۆ یانه‌كه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت به یانه دامه‌زراو هه‌روه‌ها ئوتێل و ریستۆرانتی تایبه‌ت به یاریگا دامه‌زرا كه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بوو بۆ یانه‌كه.
به‌م شێوه‌یه بیرۆكه‌ی (بازرگانی تۆپی پێ) سه‌ری هه‌ڵدا و له به‌رگه كۆنه‌كه‌ی كه به (وه‌رزشی تۆپی پێ) هاته ده‌ره‌وه, نمونه‌شمان بۆ ئه‌مه كۆمپانیای ئاسمانی وڵاتی ئیمارات زیاتر له سه‌د ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی به‌خشیه یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی یاریگاكه‌یان ناوی ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ڵبگرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك.
بازرگانی تۆپی پێ هه‌ر به‌م شێوه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو گۆڕانكاری خێرا ئه‌نجام ده‌درێت له درێس و كاڵاكانی تری ئه‌م وه‌رزشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هانده‌ران له كڕینی درێسی نوێ و كه‌ل و په‌له‌كانی تردا بن(1).
له ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌هۆی ئه‌و بازه ئابووریه‌ی كه سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرته‌وه تۆپی پێ وك لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژیان به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و گۆڕانكاریه و ئه‌و هۆكاره ئابووریانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر به بازرگانی كردنی تۆپی پێ، به شێوازێك كه یانه‌كان له یانه‌ی وه‌رزشیه‌وه گۆڕان بۆ كۆمپانیای بازرگانی كردن، و ناوه‌كانیان بوو به بۆگۆی بازۆگانی زۆربه‌ی كاڵا جیهانیه‌كان، و له ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كانیشدا به‌شداریان پێ ده‌كرا، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی یانه‌كان له یانه‌ی ناوخۆییه‌وه گۆڕان بۆ یانه‌ی جیهانی، و بازرگانی پێ كردنی یاریزان له یانه‌ی وڵاته‌كاندا بوو به كارێكی بازرگانی پوخت، كه به‌رهه‌می یانه‌كان به هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆیه‌وه و ته‌نانه‌ت چووه نێو ژوور و پێخه‌فی منداڵانی جیهان، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش داهاتی یاریزانان به شێوه‌یه‌ك زیادی كرد كه موچه‌ی ته‌نها یه‌ك خوله‌كی كاركردنیان هێنده‌ی داهاتی ساڵانه‌ی تاكێكی هه‌ژار بوو. (2)
باسی دووه‌م: تێچونه‌كانی كاری وه‌رزش (تۆپی پێ)
هه‌ر یانه‌یه‌كی تۆپی پێ وه‌ك هه‌موو كارگه‌یه‌ك یان پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری پێویستی به چه‌ندین لایه‌نی تێچون و داهات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كه قازانج بكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری یانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ین ده‌بینین كه به ته‌واوه‌تی گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه و چه‌ند لایه‌نێكی تێچونیان هه‌یه وه‌ك لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
1.كڕین:
كه ئه‌مه‌ش له دوو شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
أ/ یاریزان:
هه‌موو یانه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه باشترین و چاكترین یاریزان په‌لكێشی ریزه‌كانه بكات، چونكه به‌م هۆیه‌وه داهاتی یانه‌كه‌ی زیاد ده‌كات له ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی یاریه‌كاندا، ئه‌وه‌تا یانه گه‌وره‌كان وه‌ك مانچسته‌ر یونایتد و ریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس و به‌رشه‌لۆنه و بایرن میونخ و لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی هه‌موو وه‌رزێك له هه‌وڵی هێنانی باشترین یاریزاندان، بۆ نمونه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاماده‌ن به بڕی (70 ملیۆن) (بۆفۆنی) گۆڵچی یانه‌ی یۆڤانتۆس په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده به بڕی (127 ملیۆن یۆرۆ) (كاكا و رۆناڵدینۆ) په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌نجام سود به یانه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت له رووی زیادكردنی داهاته‌وه زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی كه سه‌ره‌تا یانه‌كه پێیان ده‌كڕێت(1).
ب/ یانه:
یه‌كێكی تر له تێچوونه‌كان تری یانه‌كه، كه ئه‌مه سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی پرۆژه پێویستی به بودجه‌یه‌كی باش هه‌یه، پاشان له داهاته‌كانی یانه‌كه ده‌توانین به ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بڕی تێچونه‌كان به ده‌ست بهێننه‌وه، بۆ نمونه ده‌بینین بازرگانه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی كڕینی یانه‌كانی ئه‌وروپیان، یان له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به بڕێكی زۆر شه‌ریكه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كرده موڵكی خۆی، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی یانه‌ی چڵسی ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی بفرۆشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه یانه‌كه‌ی بداته شێخێكی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندی سعودیه(2).
ج/ دروستكردنی یاریگا:
یه‌كپێكی تر له تێچوونه‌كان بریتیه له دروستكردنی یاریگای نوێ كه ئه‌مه‌ش پێوستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆب دروستكردنی یاریگایه‌كی مۆدێرن، كه له داهاتودا داهاته‌كانی یانه‌كه زیاد ده‌كات، بۆ نمونه یانه‌ی رۆما، ئێستا سه‌قاڵی مۆركردنی گرێبه‌ستێكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا بۆ دروستكردنی یاریگای نوێ.(1)
2/ كرێ:
موچه‌ی یاریزان و به‌ڕێوبه‌ر و راهێنه‌ر:
یه‌كێ له لایه‌نه‌كانی تری تێچون بریتیه له دابین كردنی موچه بۆ یاریزانان و ده‌سته‌ی كارگێڕی و راهێنه‌ر، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، لێره‌دا موچه‌كه به ئاستی لێزانی و توانای یاریزانان جیاوازه ئه‌وه‌تا به‌هۆی ئاستی به‌رزه‌وه قاڵدێزی گۆڵچی به‌رشه‌لۆنه داوای زیاد كردنی موچه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ هێشتنه‌وه‌ی (تیڤێز) له ریزی یانه‌كه‌ی مانچسته‌ر ئاماده‌یه بڕی 80 هه‌وار یۆرۆ بداته (تیڤێز) بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك.
هه‌وروه‌ها به‌هۆی لێهاتوی (ئه‌نچلۆتی)ه‌وه یانه‌ی چڵسی (6) ملیۆن پاوه‌ند ده‌دا ئه‌و راهێنه‌ره وه له موچه‌ی ساڵانه.(2)
3/چاككردنه‌وه:
A/ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی یاریگاكان.
یه‌كێكی تر له تێچونه‌كان بریتیه له نۆژه‌ن كردمه‌وه‌ی یاریگاكان كه ئه‌مه‌ش به هۆی داخورانه‌وه پێویسته ئه‌م یاریگایانه نوێ بكرێنه‌وه لێره‌دا نمونه‌ی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانیمان له‌به‌رده‌ستدایه كه بڕی 2 ملیار و(729) ملیۆن و (655) هه‌زار دیناری بۆ دابین كراوه بۆ ئه‌وه به شێوازێكی جوان نۆژه‌ن بكرێته‌وه.(3)
B/ دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه:
له‌گه‌ڵ نۆژه‌ی‌ن كردنه‌وزه‌ی هه‌ر یاریگایه‌كدا پێویسته شوێن دابین بكرێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و هه‌روه‌ها ژووری خۆ گڕین و گه‌رما و چه‌ندین پێداویستی تر، چونكه ئه‌م پێداویستیانه یه‌كێكن له‌مه‌رجه‌كانی یاریگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان(1).
باسی سێیه‌م: داهاته‌كان
1/ فرۆشتن:
خاوه‌نی یانه‌كانی ئه‌وروپا داهاتێكی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت له چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین:
A/ یاریزانان:
زۆرێك له یانه‌كانی ئه‌وروپا فرۆشتنی یاریزان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی سه‌ره‌كیان وایه، هه‌ندێك له یانه‌كانی ئه‌وروپا یاریزان پێده‌گه‌یه‌نن له فێرگه و په‌یمانگاكانیاندا پاشان ه نرخێكی زۆر ده‌یانفرۆشن كه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی به‌هێزه بۆ یانه‌كان، یان هه‌ندێك جار یانه‌كان به فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێك خۆی له كێشه دااییه‌كان به دوور ده‌گرێت، ئه‌وه‌تا یانه‌ی ڤاله‌نسیای ئیسپانی ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی(دایڤد ڤیا و سیلڤا) قه‌یرانی ئابوری یانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.(1)
B/فانیله:
یه‌كێكی تر له داهاته‌كانی یانه‌كه فرۆشتنی فانیله‌یه، كه ئه‌و فانیلانه له لایه‌ن كۆمپانایه‌كه‌وه دروست ده‌كرێن و پاشان بۆ هه‌ر وه‌رزێكی نوێ درێسی نوێ ده‌خرێته بازاڕه‌وه و هانده‌رانی تایبه‌ت به‌و انه‌یه ئه‌و فانیلانه ده‌كڕن، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له داهاته به‌هێزه‌كانی یانه‌كان، له چه‌ند ساڵی رابردووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ته‌نها به فرۆشتنی درێسه‌كه‌ی بێكهام یانه‌كه (35) ملیۆن دۆلاری قازانج كرد، هه‌روه‌ها له تازه‌ترین هه‌واڵدا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه درێسه‌كه‌ی (میسی) به (500) یۆرۆ فرۆشراوه، هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و ریاڵ مه‌درید ئه‌و دوو انه‌یه بوون كه زۆرترین داهاتیان ده‌ست كه‌وتبوو له فرۆشتنی فانیله‌دا.(2)
C/ یاریه‌كان:
فرۆشتنی یاریه‌كان یه‌كێكه له هه‌ره گنگترین داهاته‌كانی یانه، ساڵانه له خوله‌كانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپادا به مه‌لاین دۆلار ده‌فرۆشرێن به كه‌ناڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه، له گرنگترینیان خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپایه كه به گرانترین خول داده‌نرێ، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ئه‌م یاریانه ده‌گوازنه‌وه كه‌ناڵی موشه‌فه‌رن و ینه‌ر ته‌نها به پاره و كڕینی كارته‌كان ده‌توانێت ئه‌م یاریانه ببینێ كه سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌یشی بۆ یانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ن
ئه‌وه‌تا ده‌بینین به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی برێمه‌ردا مۆر كراوه به مه‌به‌ستی په‌خش كردنی یانه‌كانی خولی ئه‌ڵمانی له رێگه‌ی شاشه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه هه‌ر یانه‌یه‌ك ساڵانه بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش بڕێكی چاكه بۆ داهاتی یانه‌كه، كه بڕی په‌خشكردنی یاریه‌كانی خولی ئیتااڵی و ئینگلیزی و ئیسپانی زۆر له‌م رێژه‌یه زیاتره له‌گه‌ڵ یاریه‌كانی جامی جیهانیش.(1)
D/ هه‌واڵه‌كان:
رێگه‌یه‌كی تری داهاتی یانه‌كان فرۆشتنی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به یانه یاخود لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بڕێكی باش داهات بۆ یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به بێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆژنامه نوساندا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین هه‌ر یانه‌یه‌كی ناوداری ئه‌وروپا رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له خۆیه‌وه هه‌یه، یان راهێنه‌رێكی وه‌ی‌ك مارادۆنا بۆ ته‌نها یه‌ك كاتژمێر لێدوانی رۆژنامه‌وانی بڕی (200000) یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش بڕێكی باش داهاته.(2)
E/ بلیتی یاریه‌كان:
یه‌كێكه له گرنگترین داهاته‌كان كه رێژه‌ی داهاته‌كه‌ی له جۆره‌كانی تری داهات زیاره فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كانه، كه ئه‌مه‌ش به پێی به‌هێزی و بوونی یاریزانی باشتر بلیته‌كان پڕفرۆشتر ده‌بن، له ئه‌وروپادا یانه‌كانی ئینگلته‌را و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا به گه‌وره‌ترین ئه‌و خولانه داده‌نرێت كه زۆرترین بلیتی تیا ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یاره‌یكانی كۆتاییدا بلیتی یاریه‌كان بۆ هه‌ر یه‌ك یاری ده‌گاته نزیكه‌ی (100 تا 200) یۆرۆ كه ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆر له داهات ده‌ست ده‌خات بۆ یانه‌كان.
به‌ڵام گرنگترین فرۆشتنی بلیته‌كان، بلیتی یاره‌كانی جامی جیهانیه، ئه‌وه‌تا هه‌وادارانی تۆپی پێ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كه‌وتونه‌ته كڕینی یاریه‌كانی مۆندیالی داهاتوو كه بڕیاره له ساڵی 2010دا له ئه‌فریقای باشور به‌ڕێوه بچێت، له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سه‌رسامی خۆی بۆ كڕینی ئه‌و ژماره زۆره‌ی بلیته‌كان ده‌ربڕیوه كه ماوه‌ی 5 هه‌فته‌ی دانابوو تا (343) هه‌زار بلیت بفرۆشرێت له كۆی ئه‌و 3 ملیۆن بلیته‌ی‌بۆ یارییه‌كانی ئه‌و بۆنه جیهانیه ته‌رخان كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه كاری نه‌كردۆته سه‌ر دابه‌زینی داهاته‌كانی تۆپی پێ، كه ئه‌مه‌ش گرنگترین خاڵی به‌هێزی ئابوری تۆپی پێیه.(1)
2/ میوانداری كردنی پاڵه‌وانێتیه‌كان:
یه‌كێكی تر له جۆره‌كانی به‌ده‌ست هێنانی داهات، میوانداری كردنی پاڵه‌وانێتیه‌كانه كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ وڵاتانی میواندار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و وڵاته له دوو رووه‌وه سودی ئابوری پێ ده‌گات.
A/لایه‌نی گه‌شتیاری:
سهه‌ر وڵاتێك میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌ك یان یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌ك بكات هه‌وڵ ده‌دات گه‌شه به لایه‌نی گه‌شتیاری بدات، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌شتیاره بیانیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه وپاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی عومله‌ی بیانیه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا كه له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ئه‌نجام درا، سه‌رجه‌م لایه‌نی گه‌شتیاری شاره‌كه بره‌وی پێ درا و چاكسازی تیا كرا هه‌روه‌ها چیمه‌نی یاریگاكه له ده‌ستكرده‌وه گۆڕا بۆ سروشتی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م خه‌رجیانه‌شدا كه میوانداری جامی 2006ی كرد، به‌هۆی سروشتی جوانی و لایه‌نی گه‌شتیاره‌وه قازانجێكی زۆری كرد، به‌هۆی سروشتی وانی و لایه‌نی گه‌شتیاره‌وه قازانجێكی زۆری كرد كه به رێژه‌ی قازانجی هه‌موو مۆندیاله‌كانی تر زیاتر بوو، كه جگه له هانده‌ران، هه‌ڵبژارده به‌شدار بووه‌كانیش ئاره‌زووی مانه‌وایان ده‌كرد، له‌وانیش هه‌ڵبژارده‌ی (تۆگۆ) بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كرانه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڵام بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌و وڵاته‌دا مانه‌وه(1).
B/ئۆتێل و مۆتێل و ریستۆرانت:
له‌گه‌ڵ میوانداری كردنی هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كادا پێویسته ئۆتێلی تایبه‌ت و ریستۆرانتی تایبه‌ت بۆ هانده‌رانی وڵاتانی بیانی و یاریزانانی هه‌ڵبژارده به‌ژداربووه‌كان دابین بكرێت، له بڕیاردان بۆ ئه‌ی‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیه‌ك له وڵاتێك، یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) لیژنه‌ی تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پالێوراون بۆ ئه‌و میوانداری كردنه كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی باش له رووی وتێل و ریستۆرانته‌وه ئاماده كردبێ، كه سه‌ره‌نجام داهاتێكی زۆر بۆ وڵاته‌كه دابین ده‌كات، چونكه له هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كادا نزیكه‌ی 2 بۆ 2.5 ملیۆن كه‌س رووده‌كه‌نه ئه‌و وڵاته، كه ئه‌مانه‌ش له ئوتێله‌كاندا ده‌مێننه‌وه و رێگاكان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه به‌كار ده‌هێنن و هه‌روه‌ها رووده‌كه‌نه ریستۆرانته‌كان، كه ئه‌مانه‌ش داهاتێكی زۆر زۆرن بۆ وڵاتی میواندار به‌ده‌ست هێنانی دراوی بیانیه.(2)
جگه له‌مانه به‌شداری كردن له هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كدا خخه‌ڵاتی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به به‌شداری كردنی له جامی كیشه‌وه‌ره‌كاندا بڕی (1) ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگاته قۆناغی دووه‌م زیاتر ده‌بێت بڕی پاره‌كه، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتیه‌كانی تریش به تایبه‌ت جامی جیهانی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه بڕێكی زۆر له پاره دابین ده‌كرێت بۆ یانه و هه‌ڵبژارده به‌شدار بووه‌كان.(3)
3/ ریكلامه‌كان:
یه‌كێكه له گرنگترین داهاته‌كانی یانه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵ‌چبژاردنه‌كان كه ئه‌میش ده‌كرێت به چه‌ند جۆرێكه‌وه.
A/ ریكلامی درێسه‌كان:
ئه‌م جۆره له ریكلام به به‌شێكی گرنگ له داهاتی یاه‌كان داده‌نرێت، سه‌رجه‌م گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان ئاماده‌ن بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕمی كۆمپانیاكانیان له‌سه‌ر دڕێسی یانه‌كانی وه‌كو ریاڵ مه‌درید و به‌شه‌لۆنه و مانچسته‌ر یۆنایتد و لیڤه‌رپوڵ و یۆڤانتوس و میلان و ئینته‌ر دا ده‌ربكه‌وێت، له گرێبه‌ستدا كۆمپانیای په‌یوه‌نده‌كانی سعودیه (STC) ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ه بڕی (125) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتددا ئه‌نجام بدات، به‌رامبه‌ر دانانی لۆگۆی كۆمپانیاكه‌یان له‌سه‌ر درێسی یانه ئینگلیزیه‌كه، ئه‌م جۆره ریكلامه له كوردستانیش ده‌ده‌ر ه‌كه‌وێت، بۆ نمونه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك بۆندێكی مۆر كرد، بۆ دانانی لۆگۆیه‌ك له‌سه‌ر دریبَسی یانه‌كه(1).
B/ ریكلامی موده‌ره‌جه‌كان:
یانه‌كانی ئه‌وروپا زۆرینه‌یان یاریگای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه یاری تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر یاریه‌كدا موده‌ره‌جی نێوان یاریگاكان به ریكلامی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌ڕازێننه‌وه‌ن كه ئه‌مه‌ش به‌پێی گرێبه‌سته و داهاته‌كه‌ی‌بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگایه(2).
C/ریكلامی یاریزانه‌كان:
یه‌كێك له گرنگترین جۆره‌كانی ریكلام ئه‌و ریكلامانه‌یه كه یاریزانه ناوداره‌كان بۆ كۆمپانیاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ ئه‌و یاریزانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ساڵانه (دیڤد بێكهام)ی ئینگلیزی بڕی (20) ملیۆن یۆرۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت له رێگه‌ی ریكلام كردنه‌وه، ئێستا یاریزانی ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤۆدافۆن كار ده‌كات و چه‌ندین كاری رێكلامی تریش ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها یاریزانی كورد بوار تاهیر كه یاریزانی یانه‌ی (ترۆمسێ)یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كمپانیای جل و به‌رگدا بۆندی مۆر كردووه بۆ نمایشكردنی جل و به‌رگ.(1)
D/ ریكلامی كه‌ل و په‌له وه‌رزشیه‌كان:
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بۆندێكی به بڕی (4) ملیۆن فرانك بۆ هه‌ر ساڵێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی مۆر كرد، تا له یاریه‌كانی هه‌ردوو خولی پله یه‌ك و پله دووی ئه‌و وڵاته به تۆپه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه یاری بكه‌ن، كۆمپانیای (پۆما)ی تایبه‌ت به دروستكردنی كه‌لوپه‌له وه‌رزشیه‌كان، به نیازه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆندێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیادا مۆر بكات، تا ئه‌وانیش له خوله‌كاندا تۆپی ئه‌و كۆمپانیایه به‌كاربهێنن، كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی باشه بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاتانه كه ده‌توانن ژێرخانی ئابوری خۆیانیان پێ به‌هێز بكه‌ن و ئه‌زمه مالیه‌كانی جیهان كاریان تێ نه‌كات.(2)
له ئه‌نجامیشدا ئه‌و داهاته زۆرانه‌ی كه خسمانه روو كه یانه‌كان و یاریزانه‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌وێ به باشمان زانی چه‌ند زانیاریه‌كی ورد به ژماره بخه‌ینه روو:
1. ئه‌و یاریزانانه‌ی كه خاوه‌نی زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یه له رێگای ریكلام و موچه و شتی تره‌وه، خشته‌ی ژماره 2
ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین داهاتیان هه‌یه - خشته‌ی ژماره 2
ژماره ناو یانه بڕی داهات
1 د‌یڤید بێكهام میلان (32,4) ملیۆن یۆرۆ
2 لیۆنێل میسی به‌رشه‌لۆنه (28.6)ملیۆن یۆرۆ
3 رۆناڵدینهۆ میلان (19.6)ملیۆن یۆرۆ
4 كریستیانۆ رۆناڵدۆ مانچسته‌ر یونایتد (18.3)ملیۆن یۆرۆ
5 تیری هێنری به‌رشه‌لۆنه (17)ملیۆن یۆرۆ
6 ریكاردۆ كاكا میلان (15.1)ملیۆن یۆرۆ
7 زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئینته‌ر میلان (14)ملیۆن یۆرۆ
8 واین رۆنی مانچسته‌ر یونایتد (13.5)ملیۆن یۆرۆ
9 فرانك لانپارد چه‌ڵسی (13)ملیۆن یۆرۆ
10 جۆن تێری چه‌ڵسی (11.7)ملیۆن یۆرۆ
له‌م خشته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌رزش له ئ‌وه‌وروپادا نه‌ك بوه به كارێكی ئابوری بگره زۆر زیاتریشه ئه‌مه‌ش به داهاتی یاریزاناندا دیاره داهاتیان چه‌ند به‌رزه(1).
2. ئه‌و یانانه‌ی خاوه‌نی زۆرترین داهاتن:
كۆمپانیای دیلویتی جیهانی بۆ ژمێریاری ئابوری هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی كه زۆرترین داهاتیان هه‌وه له ساڵی رابردودا.
كه تیایدا ئه‌وروپیه‌كان به ته‌واوه‌تی به رێژبه‌ی (100%) باڵیان به‌سه‌ر ئه‌و ریزبه‌ندیه كێشاوه:
داهاتی یانه‌كان له ساڵی رابردوودا. خشته‌ی ژماره 3
ژماره ناو یانه بڕی داهات
1 ریاڵ مه‌درید ئیسپانیا (289.6) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
2 مانچسته‌ر یونایتد ئینگلته‌را (257) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
3 به‌شه‌لۆنه ئیسپانیا (244.4) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
4 بایرن مونیخ ئه‌ڵمانیا (233.8) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
5 چه‌ڵسی ئینگلته‌را (212.9) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
6 ئه‌سیناڵ ئینگلته‌را (209.3) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
7 لێڤه‌رپۆڵ ئینگلته‌را (167) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
8 ئه‌ی سی میلان ئیتاڵیا (165.8) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
9 رۆما ئیتاڵیا (138.9) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
10 ئینته‌ر میلان ئیتاڵیا (136.9) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه یانه‌كان رێژه‌ی داهاتیان له رێژه‌ی داهاتی كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی جیهان زیاتره، ئه‌مه‌ش جارێكی تر به ئابوری كردنی وه‌رزش ده‌سه‌لمێنی له ئه‌وروپادا، كه یانه‌كان ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌و داهاته زۆرانه چه‌ندین پرۆژه ئه‌نجام بده‌ن.(1)
3. ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌كانی جیهان:
گۆڤاری فۆربس لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌كانی جیهانی تۆپی پێ بلاو ده‌كاته‌وه، كه تیایدا به رێژه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی دارایی هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و مانچسته‌ر سیتی به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبۆته‌وه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی (4)ی ئه‌مساڵدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ناوی 10 ده‌وڵه‌مه‌ند تریبن یانه‌وكانی جیهان: خشته‌ی ژماره 4
ژماره ناو یانه بڕی داهات
1 مانچسته‌ر ئینگلته‌را یه‌ك ملیار و(423)ملیۆن یۆرۆ
2 ریاڵ مه‌درید ئیسپانیا یه‌ك ملیار و(30)ملیۆن یۆرۆ
3 ئه‌رسیناڵ ئینگلته‌را (913)ملیۆن یۆرۆ
4 بایرن مونیخ ئه‌ڵمانیا (845)ملیۆن یۆرۆ
5 لیڤه‌رپوڵ ئینگلته‌را (768)ملیۆن یۆرۆ
6 ئه‌ی سی میلان ئیتاڵیا (753)ملیۆن یۆرۆ
7 به‌شه‌لۆنه ئیسپانیا (730)ملیۆن یۆرۆ
8 چڵسی ئینگلته‌ا (609)ملیۆن یۆرۆ
9 یۆڤانتوس ئیتاڵیا (457)ملیۆن یۆرۆ
10 شاڵگه ئه‌ڵمانیا (388)ملیۆن یۆرۆ
له‌م خشته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ژێرخانی ئابوری یانه‌كانی ئه‌وروپا چه‌نده به‌هێزه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌زمه مالیه‌ی روو ده‌دات له جیهاندا هیچ كارێك ناكاته سه‌ر ئه‌م بواره.(1)
بۆ زیاتر رونكردنه‌وه‌ی شێوازی تێچونه‌كان و داهاته‌كان و پاشان قازانج كدنی یانه‌كان وه‌ك كاریگه‌ریه‌كی وه‌به‌رهێن، نمونه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدمان وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌و یانه‌یه ساڵانه خاوه‌نی زۆرترین داهاته.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له وڵاتی ئیسپانیادایه و یانه‌ی پایته‌خته، ئه‌م یانه‌یه له ساڵی (1902)ه‌وه دامه‌زراوه، له به‌رواری (14/11/1947) ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یایگاكه‌ی ئه‌نجامدا، كه به نێوی (سه‌نتیاگۆ به‌رنابێیۆ)وه‌یه، ئه‌م یاریگایه (85) هه‌زار هانده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه به یانه‌ی شاهانه ناوبراوه، چونكه یانه‌كه یانه‌ی مه‌لیك بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یانه‌یه ته‌رخان كراوه، هه‌ربۆیه ئه‌م یانه‌یه ساڵ له دوای ساڵ ده‌سكه‌وته‌كانی له زیادبووندا بووه.
ده‌ستكه‌وتی یانه‌كه له رووی به‌ده‌ستهێنانی جامه‌وه:
ئه‌م یانه‌یه (31) جار خولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
هه‌روه‌ها (9) جار خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه... كه له ئه‌نجامی بردنی ئه‌م جامانه‌دا داهاتێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه.
(16) جاریش جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ست هێناوه.
(3) جار جامی كیشوه‌ره‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
(2)جار جامی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه.
(7)جار جامی سوپه‌ری ئیسپانی به‌ده‌ست هێناوه.
(1)جار جامی یانه‌كانی ئیسپانیای به‌دست هێناوه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاڵه‌وانێتی تری ناوخۆیی.
به به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بڕێ پاره‌ی زۆری له‌گه‌ڵدا وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و یانه‌یه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا... واته لێره‌دا بۆمان درده‌كه‌وێت كه به‌رزی رێژه‌ی داهاتی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لایه‌نێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م یانه‌یه كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م یانه‌یه له رێگه‌ی تره‌وه چه‌ندین داهاتی هه‌یه، ئه‌م یانه‌یه هه‌میشه به به‌هێزی ده‌ركه‌وتووه و باشترین یاریزان ده‌هێنێته ریزه‌كانیه‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ی په‌لكێشی یانه‌كه‌ی‌ده‌كات یاریزانی ناودارن و له رێیانه‌وه داهاتێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆ نمونه هێنانی یاریزان (دێڤد بێكهام) بۆ یانه‌كه‌ی ته‌نها له رێگه‌ی فڕۆشتنی درێسه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌وه، ئه‌و یانه‌یه بڕی (36) ملیۆن دۆلار قازانجی كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م یاریزانه خۆی له خۆیدا وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی وه‌رزشی وایه و یاریزان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ندین په‌یمانگای پێگه‌یاندنی یاریزانی هه‌یه له جیهاندا، كه سه‌ره‌نجام سودی لێ وه‌رده‌گرێت بۆ یانه‌كه و هه‌روه‌ها سود له فڕۆشتنیان ده‌بینێت، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له داهات، هه‌روه‌ها فڕۆشتنی بلیتی یاریه‌كان و گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان له شاشه‌ی (t.v)ه‌وه هه‌روه‌ها هه‌واڵی یانه‌كه ئه‌مانه سه‌رجه‌میان سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی باشن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، لایه‌نی گه‌شتیاری شاره‌كه و رێگاكانی گواستنه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕنبۆ زیادبوونی داهات.
له ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م داهاتانه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ساڵانه به ڕێژه‌ی (4%) داهاتی انه‌كه‌ی روو له زیادبوون ده‌كات، بۆ نمونه ساڵی (2002) داهاتی یانه‌كه بڕی (41) ملیۆن یۆرۆ بوو، وه له ساڵی (2007 بۆ 2008) بڕی (45) كلیۆن یۆرۆ بوو، كه ئه‌مه‌ش له چاو ساڵانی پێوودا رێژه‌كه‌ی زیادی كردووه، كه ئه‌مه‌ش له چاو یانه‌كانی تردا داهاته‌كه‌ی زۆر به‌رزه.
ئه‌م یانه‌یه به یه‌كه‌م یانه دێت له جیهاندا له رووی زیادكردن و به‌ده‌ست هێنانی داهاتدا.(1)
به‌شـی سێهـه‌م
واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان
باسی یه‌كه‌م
كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزش
باسی دووه‌م
واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان
به‌شـی سێهـه‌م
واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان
باسی یه‌كه‌م : واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه‌له عێراق ماوه‌ی (18) ساڵه وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ حوكم ڕانی خۆی ده‌كات ، پێشتریش ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك به‌شێكی لێكنراو به عێراقه‌وه بوه‌و تائێستاش له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا یه، به‌لاَم وه‌ك هه‌رێمێكه فیدڕاڵ.
له ساڵی (1991) ه‌وه شاره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه كه ئازاد كرابوون له‌وه‌رزشی عێراق و جیهان دابڕان ، به‌تایبه‌ت تۆپی پێ، كه‌یانه‌كانی ئه‌م شارانه پاش دابڕاندنیان له ێراق خولێكی نوێیان دامه‌زراند به‌ناوی خولی نایابی كوردستان پاش چه‌ند ساڵێكی زۆر ئه‌مه‌نی بی‌هۆی ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ی كه‌له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌بوو بایه‌خی وه‌رزشی كه‌م بو بۆوه ، به‌لاَم دوای ساڵی (2003) و ئازادكردنی عێراق شاره‌كانی هه‌رێم گرنگی زیاتریان دا به‌م بواره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر یانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌شداریان كرده‌وه له خولی نایابی عێراقیدا بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی بۆڕون ڕونتركردنه‌وه‌ی واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستاندا ڕاپۆرتێكمان له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌كرد.
وه‌رگرتانی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به واقعی كاری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان:
1- (حمید خالید) :
سه‌باره‌ت به وه‌رزشی كوردستان ووتی ئێمه نه‌مان توانیوه له‌م ماوه كه‌مه‌ی كه كوردستان ئازاد بوه ڕوشی وه‌رزشی به‌ره‌و پێ نه‌چوه‌و (بونیه‌ی تخگی) وه‌رزشی كوردستان باش نه‌بوه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتی پێشوی ڕژێم كه هیچ ئیهتیمامێكی نه‌داوه به‌وه‌رزشی شاره كوردییه‌كان ، به‌لاَم ئێمه‌له ماوه‌ی ڕابردوو ته‌جروبه‌یه‌كی باشمان وه‌رگرتوه كه چه‌ندین یاریگا و هۆڵ دروست بكه‌ین به‌لاَم هێشتا له ئاستی پێویستیدا نی یه.
پێویستمان به دروستكردنی ڕێكا هه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌نگاو بنرێت بۆئه‌وه‌ی یانه‌كانی كوردستان پشت به دارای خۆیان ببه‌ستن و نه پشت ببه‌ستن به حكومه‌ت ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌مه‌ش كاری بۆ بكرێت و وا به‌ئاسانی ناكرێت ده‌بێت ده‌بێت حكومه‌ت لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپی هه‌وڵ بدات بۆ دابینكردنی یاریگا (تمویل زاتی ) بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی (بونیه‌ی تخگیتی) یانه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌یانه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دارای بۆئه‌وه‌ی یانه‌كان بتوانن خۆیان به‌خێوبكه‌ن نه‌ك داوای یارمه‌تی له حكومه‌ت بكات. كه‌ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌وڵدانی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه نه‌ك ته‌نها یانه‌كه ، چه‌نكه یانه‌كه‌خاوه‌نی سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وئاسته‌ی بێ بلیت بكڕێ ، هه‌روه‌ها ڕیكلامه بازرگانیه‌كان گه‌شه‌یان نه‌كردووه . لێره‌دا ده‌توانین بناغه‌یه‌ك دابنێین بۆپه‌ره پێدانی ئه‌م بواره به‌لاَم كارێكی ئاسان نیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئیش بۆئه‌وه بكه‌ین ، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وشی وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت(1).
2- (سه‌ركار علی خان ):
له‌م باره‌یه‌وه ووتی : به‌نسبه‌ت وه‌رزش له‌م كاته‌ی ئێستادا له كوردستان به بڕوای من ئه‌و دوو تا سێ ساڵه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی بالاَی وه‌رزشی كه‌له هه‌ولێر بوو یه‌كیان گرتۆته‌وه زۆر هه‌نگاوی باشی ناوه له ڕووی پێگه‌یاندنی یاریزانان، كه‌ئێستا یاریزانه كورده‌كان ورده‌ورده واده‌رده‌كه‌ون جه‌گه‌له‌وه‌هه‌نگاو نان بۆ دروستكردنی یاریگاكان ، ساڵی ئاینده چه‌نده‌ها یارگامان له شاری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك هه‌تا له كه‌ركوكیش دروست ده‌كرێت.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر شێوازێكی باش وزانستی بڕۆین بۆچه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌توانین خۆمان بگه‌یه‌نینه ئاستی وولاَتانی دراوسێمان ، به نیسبه‌ت یه‌كێتی لاوانی تۆپی پێ ی كوردستان ئه‌مساڵیش خولی لاوان و تازه پێگه‌یشتوانمان كردۆته‌وه كه‌چه‌نده‌ها یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له خوله‌كاندا ، وه‌به‌رده‌وام خولیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش كاری گه‌ری ده‌بێت له سه‌ر پێگه‌یاندنی یاریزانی كورد، جگه‌له‌وه به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌به‌ر ده‌ستدایه وه‌ك وه‌ك یه‌كێتی تۆپی پێ ی كوردستان كه بتوانێت چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌هه‌ر چوار شاری كوردستان دروست بكه‌ین بۆ پێ گه‌یاندنی یاریزانان ، چونكه ئه‌و ولاَتانه‌ی ئه‌وروپا كه ئێستا پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به خۆیانه‌وه بینیوه له بواری وه‌رزشدا ، له‌م ڕێگه هه‌ستیان پێكردووه، بۆیی ئێمه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین له‌و پێناوه‌دا ، به‌ڕای من ئێستا له‌گه‌ڵ پێشوو له زۆرڕووه‌وه گه‌شبینم به ئاینده‌ی وه‌رزشی كزوردستان(2).
3-( سیروان محمد احمد ):
(به‌ناوی خوای گه‌وره ) پێشه‌كی ئێمه‌وه‌ك تیپه میلیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕاستی تیپی میلی زۆره له نزیكه‌ی (350) تیپی مسللی هه‌یه له‌هه‌ر سێ بواری پله‌یه‌ك و پله دوو پله سێ ش ، سه‌باره‌ت به تیپه میللیه‌كان وه‌ك كانگای پێگه‌یاندنی وه‌رزشكاره به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی كه‌له كۆلاَنه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به یاری كردن واته له ته‌مه‌نی منداڵیاندا ئه‌وا ده‌توانن بگه‌نه یانه‌كان كه‌له وێدا ده‌توانرێت به‌به‌رنامه پێبگه‌یه‌نرێن له تیپه میلیه‌كاندا ئه‌وان ده‌توانن بگه‌نه یانه‌كان كه‌له وێدا ده‌توانرێت سودیان لێوه‌ر بگیرێت .
به‌گشتی وه‌رزش له‌هه‌رێم به تایبه‌تی له سنوری سلێمانیدا تاڕاده‌یه‌ك له پاشه كشێدایه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گیر‌و گرفته‌وه‌كه چه‌ندین گیروگرفته‌وه‌كه چه‌ندین ساڵه دووباره ده‌بێته‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ نادۆزرێته‌وه ده‌توانین بڵێین كه تیپه میلله‌كان له ئه‌زمه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دان ، كه‌سه‌ره‌كی ترین پێداویستی یاریگا بوونی نیه له‌گه‌ڵ زۆرێك له گرفتی تر ، كه لێره‌دا باسی هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ده‌كه‌م كه‌له‌مپه‌رن له به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش ، ئه‌گه‌ر بێت و به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ڕێكخستنی تیپه میلیه‌كان و به‌دوادا چوون بۆ بكرێ پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت وه‌ده‌توانرێت له نێو ئه‌و تیپه میلیانه‌دا به‌دوادا چوونی بۆ بكرێ و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت ده‌توانرێت له نێو ئه‌و تیپه نیلیانه‌دا چه‌ندین یاریزانی به‌توانا پێبگه‌یه‌نرێت كه‌ده‌توانین بڵێن زۆر له‌و یاری زانه عه‌ره‌بانه باشتر ده‌بن كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دیان هێنن بۆ‌نێو یانه‌كان ، چونكه به‌پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌و یاری زانانه ده‌هێنرێن بۆ كوردستان ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین كه به‌رنامه‌یه‌ك دانانرێت له سنوری هه‌رێمدا بۆ دروستكردن و پێگه‌یتندنی یاریزانان ، كه‌ئه‌گه‌ر بێت و به‌رنامه‌یه‌كی واهه‌بێت و خزه‌متگوزاری له‌و شێوه‌یه بۆ یاری زانانی خۆمان دابینبكرێت ، دیارده‌ی بێ كاری وبێ ئیشه گه‌نج كه‌م ده‌بێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه‌ده‌درێت بۆیاریزانه بیانیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیانه‌كه.
وه‌ك ده‌بینین هه‌ندێ یاری زان هه‌یه كریی خانوو وه‌هه‌روه‌ها خواردن و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كی بۆدابین كاوه كه‌چی ئاستی باشیش پێشكه‌ش ناكات له‌یانه‌كه‌یدا ، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ی بۆئه‌م یاری زانانه دابین ده‌كرێت بۆ تیپه میلیه‌كان دابین بكرێت ده‌ره‌نجامی زیاتر ده‌بێت و هه‌روه‌ها خزمه‌تێكی زیاتریش ده‌بێت به‌یاری زانه‌كانی خۆمان ، ئه‌گه‌ر كه‌سانی پسپۆڕ دابین بكه‌ین به‌م بواره‌و له‌هه‌ر چه‌ندج تیپێكی میللی چه‌ند یاریزانێك هه‌ڵبژێردرێن و به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی په‌روه‌رده بكرێن (1)ئه‌نجامێكی باش بۆ یانه‌كانی شاره‌كانی خۆیان به‌ده‌ست ده‌هێنن، كه‌ده‌توانین بڵێن به تێچونێكی كه‌م ئه‌م یاریزانانه په‌روه‌رده ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ماندوبونێكی كه‌م.
بۆبره‌ودان به‌م بواره پێویسته تیپه میللیه‌كان پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان بۆ دابین كردنی چونكه نه‌بوونی پێداویستی وای كردووه هه‌روه‌رزش نه‌ك بوه‌ستێ به‌ڵكو زیاتر به‌ره‌و دواوه‌ده‌چێت ، چونكه تیپ وه‌ك خێزان وایه و پێویستی به شوێنی نیشته جێ بوونه كه ئه‌ویش یاریگایه ، چونكه كه شوێنی نیشته جێ بوون نه‌بوو خێزانیش نابێ، كه‌واته‌كه یاریگا نه‌بوو تیپی میلی نابێت و وه‌رزشیش ناكرێت ، لێره‌دا ده‌بێت یاریگا دروست بكرێت به‌لاَم بۆبه‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كه‌و ته‌نها، بۆ نمونه كاتژمێرێك یاری كردن له‌و یاریگایانه‌دا نزیكه‌ی (45) هه‌زاره ، كه‌به‌ڕاستی یاریزانان ناتوانن بۆ هه‌ر كاتژمێرێك له‌هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م بڕه پاره زۆره بده‌ن چونكی ئه‌و یاریزانانه خوێندكارن كه خۆی پێویستی به دابینككردنی پاره هه‌یه بۆی ، بۆیه ئه‌مه‌ده‌بێته هرۆكار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌رزش ، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌نه‌بوونی یاریگا زه‌ڕبه‌یه‌كی زۆری داوه له تیپه میللیه‌كان كه‌یبه‌ڕاستی له ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو تیپه میللیه هه‌بووایه چه‌ند یانه‌یه‌كی پله سێ و پله چواریشیان لێ دروست بكرێت ببنه پاڵ پشت بۆیانه پله‌یه‌كه‌كان و پله نایابه‌كان ، ئه‌گه‌ربێت وئه‌م كێشه‌ی بێ یاریگایه به‌رده‌وام بێت كاری گه‌ری زۆر خراپ به‌جێ ده‌هێڵێ و له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا وای لێ دێت كه یاریزان ده‌ست نه‌كه‌وێت له نێوان یاریگا گه‌وره‌كاندا یاری بكات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا ئه‌و بار‌و دۆخه به‌ڕێ ده‌كرێت ، چونكه پێشتر له سنوری سلێمانی دا (180) تیپ هه‌بوو كه‌سه‌رجه‌میان له یاریگا گه‌وره‌كاندا یارییان ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد چه‌ندین یاری زانی به‌توانا هه‌بێت و هه‌روه‌ها چه‌ندانی تریش له‌یه‌ده‌كدا به‌دی ده‌كران ، من لێره دا نمونه به تیپه‌كه‌ی خۆم ده‌هێنمه‌وه كه (25) یاریزانم هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (11) یاریزان به‌شداربوو به‌لاَم ئه‌وانی تریش ده‌توانرا تیپێكی تریان لێ دابمه‌زرێنرێ هاوشانی ئه‌وانی تر ، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كردی كه‌هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بچیت و حه‌ز به‌وه‌رزشه‌كه بكه‌ی ، به‌لاَم یاریگا گه‌ووره‌كان هه‌موو له ناو چوون و په‌رت په‌رت كراون بۆیه ئێستا یاریكردن به تیپێكی (6) تا (7) نه‌فه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت كه‌له ڕاستیدا ئه‌مه كوشتنی وه‌رزشه نه‌ك به‌ره‌و پێش چوون ، گرفتێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م یاریگا بچوكانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكارن بۆ له‌ناوبردنی وه‌رزش و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی بواره‌كه‌و بیرچوونه‌وه‌ی یاری و دابه‌زینی (لیاقه) ی یاریزان زیانی بۆ تیپه‌كه‌ش هه‌یه چونكه هۆكارێكه بۆ نه‌مانی ئه‌خلاقی وه‌رزشی(1) چونكه هه‌ر كه‌سێك بێت ئه‌توانی (6) كه‌س كۆبكاته‌وه و یاری ئه‌نجام بدات كه‌له‌گه‌ڵ ڕێزمدا ڕه‌نگه هیچ ڕه‌وشتێكی وه‌رزشی تیادا نه‌بێت .
پێشتر یاریكردن به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه پێویست بوو یاریزانان خاوه‌نی ڕه‌وشتی وه‌رزشی بێت و ڕێز له هاوڕێ یاری‌زانه‌كانی بگرێت كه‌گیانی ته‌بای له وه‌رزشدا نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن بوو ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر یاریگا هه‌بێ ده‌توانی به‌بێ مه‌رج یاریزانان له فێرگه میللیه‌كاندا وه‌ربگیرێت ، نه‌ك به‌و شێوه به‌ره‌لاَیی یه‌ی كه ئێستا هه‌ركه‌س بیه‌وێ وه‌رزش بكات ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره یاریزانانه بگه‌نه ئاستی یانه‌ش سودیان لێ وه‌رناگیرێ چونكه پێشتر له ژێر په‌روه‌رده‌یه‌كی وه‌رزشی دانه‌بوه و چاودێری نه‌كراوه، كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی یه‌كێكه له گرفته‌كانی تر ، گرفتی سێ هه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك تیپه میللیه‌كان زۆر بێ ده‌رامه‌تین ، چونكه‌یاریزانانی تیپه‌كه هه‌ریه‌ك ئیشێك ئه‌كات ئه‌كێك كرێكاره و یه‌كێك خوێندكاره یه‌كێك پێشمه‌رگه‌یه هه‌ریه‌ك له بوارێكدا ئیش ده‌كات ده‌رامه‌تێكی وانی یه كه بۆئه‌م تیپه میللیه دابین بكرێت .
له‌گه‌ڵ بونی یاریگا ، هه‌رچه‌نده یاریگا هه‌یه به‌لاَم ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌كه‌مه له‌چاو ئه‌و (350) تیپدا كه‌تیپی واهه‌یه چاره‌كێك یاری كردنه به‌رناكه‌وێ به‌لاَم هه‌ندێ تیپی تر هه‌یه كه كه‌كاتێكی زۆری بۆ دابین ده‌كرێت ئه‌مه‌ش یاوازی كردنه له نێوان تیپه‌كانداو ده‌بێته هۆكاری بێزار بوون له‌م بواره‌و دوركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش كردن كه‌ئه‌مه‌ش كاری گه‌ری خراپی ئه‌بێت و یاریزانی به‌و شێوه دروست ناكرێت .
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌كه‌لو په‌له سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌رزش وه‌ك جل و به‌ر گ وپێلاَوی یاریكردن دابین ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له پێشدا دابین ده‌كران كه ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌یكی كه‌میش بوایه هه‌رباش بوو به‌لاَم ئێستا له ساڵێكدا خولێك ده‌كاته‌وه و خوله‌كه‌ش به‌یه‌ك تا دوو یاری ده‌كرێته‌ده‌ره‌وه هیچلێ پرسینه‌وه‌یه‌ك نی یه تا تا خولێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپیشن ، خاڵێكی تری به‌ره‌و دواچوونی وه‌رزش ئه‌وه‌یه كه‌سالاَنه لبژنه‌ی ئۆڵه‌مپی ته‌نها یه‌ك خول ده‌كاته‌وه چونكه یاریگای گه‌وره‌و یاسایی نه‌ماوه كه پێ ده‌چێت له هه‌موو سلێمانی دا ئێستا ته‌نها (2) یاریگای گه‌وره هه‌بێت ، هه‌ربۆیه یه‌ك خول ده‌كرێته‌وه و خوله‌گه‌ش له‌یه‌ك یاری دۆڕاندن تیپ ده‌رده‌كرێت ، كه‌ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیه‌كه تواناكنن تیپێك به‌یه‌ك یاری دیاری بكرێت (1).
لێره‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت به شێوه‌یه‌ی‌ك بێت كه‌چه‌ند لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت له ناو لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیدا بۆچاودێری كردنی تیپه پله یه‌كه‌كان و پله دووه‌كان و پله سێ كان ، كۆمه‌ڵێك كه‌سی تایبه‌تیان بۆ ده‌ست نیشان بكرێت . ئه‌وكاته تیپه میللیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكداو كه‌ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری باشتری بۆبكرێت و خولی زیاتریش بكرێته‌وه خاڵێكی تری چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تازه دروست ده‌كرێن ه بناغه‌یان بۆ داده‌مه‌زرێت ، لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپی هه‌ڵسێت به دروستكردنی چه‌ند یاریگایه‌كی گه‌وره له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا چونكه یاریگاكانی تر له‌ناو چوون و یان بچوك كراونه‌ته‌وه ، ئه‌وكاته یاریزانانی تیپه میللیه‌كانی تریش سووری لێ وه‌رده‌گرن .
خاڵێكی تری چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مادیه‌وه لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپی هاوكاری یایزانانی نه‌كر ، پێویسته ئه‌وانیش وه‌ك و هه‌موو چین وتوێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵ بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی خۆیان بكه‌ن ، یۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌موو ژیانی بۆوه‌رزش دابین بكات وه‌رزش ببێت به كار‌و پیشه‌ی چونكه هه‌موو هۆكاری به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزشه .
هه‌روه‌ها پێویسته لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپی له ڕێگه‌ی چه‌ند بڕیار و یاسایه‌كه‌وه واله‌یاریزانان بكات كه پێویسته به ڕه‌وشتی وه‌رزشیه‌وه ، ئه‌وكات ئه‌و ئاژاوانه دروست نابن كه ڕۆژان ڕوو به‌ڕووی ناوبژیوانانی كوردستان ده‌بنه‌وه .
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌پێویسته له سه‌ر یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان كه‌چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕیان هه‌بێت له بواری وه‌رزشدا بۆئه‌وه‌ی چاودێری تیپه میلله‌كان بكه‌ن وه‌له وێوه یارزانان ببه‌نه ناو یانه‌كانیان پێ ی بگه‌یه‌نن كه‌ئه‌مه‌ش كاری گه‌ری ده‌بێت له‌سه‌رئابووری وولاَته‌كه‌ی خۆمان ، چونكه یاریزانانی خرمان بڕی پاره‌ی كه‌متریان تێ ده‌چێ له چاو ئه‌و یاریزانه‌عه‌ره‌بانه‌ی به پاره‌یه‌كی زۆر ده‌هێنرێنه ئه‌م هه‌رێمه‌وه ، له‌كۆتایدا ئاواته خوازم كه قسه‌كانم به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ وه‌رزشی دواكه‌وتوی كوردستان بدۆزرێته‌و ، چونكه وه‌رزش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهاندا كارێكی ئابووری یه ئه‌وه‌نده‌ش مانای خۆشه ویستی و ئاشتی یه نمونه‌ش بۆئه‌مه ئه‌وی یاریكردنه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ( ئه‌مه‌ریكاو ئێران) بوو له مۆندیالی 1998 كه دوو وولاَتی دژ به‌یه‌كیشن كه‌چی له‌وه‌رزشدا كۆده‌بنه‌وه و ئه‌و یاریه‌ش خه‌لاَتی ئاشتی وه‌رگرت ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه‌وه‌رزش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مانا جوانه‌كانی سروشت و ئاشتی و یه‌كگرتنی تیادایه (1).
4- ئه‌ركان عمر:
لێره‌دا كێشه‌كانی بارودۆخی تۆپی پێی كوردستان و چاره‌سه‌ری به‌چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه ڕوو(1):
أ:كێشه‌كان :-
1-كێشه‌ی نه‌بوونی یارگا .
2- گرانی یارگا له ڕووی ( مادی )ه‌وه .
3- كێشه‌ی باری ئابووری یاریزانه‌كان .
4- په‌یوه‌ست نه‌بوونی یاریزانان به (ته‌مرین )ه‌وه .
5- خراپی كاته‌كانی یارگاكان كه‌زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته‌هۆی به فیڕۆدانی ده‌رسی مه‌كته‌ب یان بێ به‌شبوونی یاریزانه‌كان له یاری .
6- كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وره‌یه‌كی پوخت و تۆكمه له‌لایه‌ن لیژنی ئۆڵۆمپی .
7- كه‌می یان نه‌بوونی پێویستیه‌كانی یاری (تۆپ ، جل‌و به‌رگ ).
8- كێشه‌ی نێوان تیپه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ه خۆیان به‌هۆی ناكۆكی نێوانمان ، به‌هۆی ناڕه‌زایی (مستوی) یان قبوڵ نه‌كردنی دۆڕاندن به یه‌كتری .
9- یاریزانه‌كانمان یانه‌كان سودیان لێ وه‌رناگرن به‌هۆی كه‌می كات یان خه‌ریك بوون به پیشه‌وه.
10- به‌ته‌نها ڕاهێنه‌ر تووشی كێشه‌كان ده‌بێته‌وه ، خۆبه‌دوورگرتنی یاری زانه‌كان له كێشه‌ی (تیپ) .
ب:چاره‌سه‌ركانیش :-
1- هه‌رزانكردنی یاریگا .
2- كردنه‌وه‌ی ده‌وره (خول) ێكی ڕێك و پێك و پوخت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیه‌وه.
3- به‌چاوێكی هاوكارییه‌وه سه‌یری تیپه‌كان بكرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.
4-دابینكردنی پێداویستیه‌كانی یاری له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی .
5- په‌یوه‌ست بوونی یاریزانان به ته‌مرینه‌وه .
6- دروستكردنی یاریگایه‌ك له ناوچه‌كه ، تابتوانرێت زیاتر خزمه‌تی‌وه‌رزش بكه‌ین .
7- چاك بوونی نێزوان تیپه‌كان و یاریزانانی سنوره‌كان ، تابتوانرێ سودیان لێ وه‌ربگیرێ بۆیانه‌كان .
8- ده‌بێت ڕاهێنه‌ر دانیشتن به یاریزانه‌كان بكات تا له‌هه‌ڵه‌كانی خۆیان بگه‌ن .
باسی دووه‌م: به ئابووری كردنی وه‌رزش له كوردستاندا
به‌سه‌یركردنی مێژووی تۆپی پێ ی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوانه‌كمان بۆڕوون ده‌بێته‌وه كه بواری وه‌رزش له ڕووی ئابووری یه‌وه وه‌گه‌یشتۆته ترۆپك و ئێستا به‌یه‌كێك له گرنگترین بواره ئابووریه‌كان ده‌ده‌نرێت و سه‌رچاوه‌ی پاره‌دار كردنه له‌ه‌و كیشوه‌ره‌دا ، بۆیه لێره‌دا چه‌ند چاوپێكه‌وتنمان ئه‌نجام داوه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌وڕێگایانه‌ی كه پێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆبه ئابوری كردنی وه‌رزشی كوردستان.
یه‌كه‌م: وه‌رگرتانی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به ئابووریكردنی وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان:
له‌م باره‌یه‌وه( ئه‌یوب عزیز بیلال ): به‌رپرسی دارای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ووتی : سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه كارگێڕی یانه‌كان خوێندكاری زانكۆ و ده‌رچووی كۆلێژه وه‌رزشیه‌كان بن و هه‌روه‌ها له ولاَتانی ده‌ره‌وه ده‌وره‌یان بۆ بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بنتوانن له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌ره‌و پێش بچن ، ئه‌مه‌ش كاری گه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر یانه‌كه‌و وه‌هه‌روه‌ها ڕوشی وه‌رزشی كوردستان به‌گشتی ، له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته له ئه‌ساسه‌وه یانه‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستی و پێش كه‌وتوو بنیات بنرێت كه‌لاوانه یاریزان پێبگه‌یه‌نرێت .
سه‌باره‌ت به پشت به‌ستنی یانه‌كان له ڕووی ئابووری یه‌وه به‌خۆیان بۆئه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان له ڕووی ئابوورییه‌وه پێش بكه‌وێ ، ده‌بێت یانه‌كه سه‌رچاوه‌ی ئابووری خۆی هه‌بێت نه‌ك هه‌موو ساڵێك داوا له حكومه‌ت و لیژنی ئۆڵۆمپی بكرێت بۆئه‌وه‌ی یارۆمه‌تی یانه‌كه بدرێت له ڕووی داراییه‌وه .
بۆبۆندی یاری زانان و هه‌روه‌ها كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه وه‌رزشیه‌كانی تر ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له ڕاستیدا ئیشی پاره دابین كردن نییه بۆ یانه‌كان به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كان .په‌یوه‌ندی داره به‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ناتوانێت پاره دابین بكات بۆ یانه‌كان.
به‌ڵكو ئیشی وه‌زاره‌تی وه‌رزشو لاوان ئه‌وه‌یه كه به پێ ی یانه‌كان و توانای یانه‌كان پڕۆه‌ی گه‌وره‌بكاته‌وه بیداته ئه‌و یانه‌یه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی به‌كاری بهێنێت و یانه‌كه له‌سه‌رئه‌و پڕۆژه‌یه بژی، نه‌ك هه‌موو ساڵێك بڕێك پاره‌ی زۆر دابین بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا سه‌رف بكرێت و پاشان بۆ ساڵی ئایینده ئه‌وه‌نده‌ی تر بداته‌یانه‌كه . كه‌ئه‌مه‌ش تێچوونی زۆرزیاتر ده‌وێت له‌چاو دامه‌زراندنی پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ته‌نها پاره‌ی دوو ساڵ به‌سه بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره .
هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی تری وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه كه‌پێویسته چاو به‌بارودۆخی یانه‌كاندا بخشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌و یانانه خاوه‌ن بیناو یارگان هه‌روه‌ها شوێنی دارایی یانه‌كه له شوێنی پێویستدایه ، بۆیه ئه‌و یانانه‌ی كه‌خاوه‌نی بیناو یاریگا نین پێویسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆیان دابین بكرێتن ، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی چالاكی و ئاست ئه‌نجام جارێكی تر یانه‌كان پۆلێن بكرێنه‌وه ، ژماره‌یان كه‌م بكرێته‌وه .
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ئێمه وه‌ك یانه‌ی سلێمانی هیچسه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتمان نه‌بووه ، به‌لاَم ئه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ند دوكانێكمان كردۆته‌وه كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشن بۆیانه‌ی سلێمانی و سودمان لێ وه‌رگرتووه ، هه‌روه‌ها ئێستا دروستكردنی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له ته‌واو بووندایه كه‌ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین سوودی لێ وه‌ر بگرین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی به‌كاری بهێنین.
كه‌ئه‌م هه‌نگاوانه پێویستی به‌كادری باش و چالاكه بۆئه‌وه‌ی بتوانین یانه‌كه‌بكه‌نه یانه‌یه‌كی وه‌به‌رهێن بۆ ئه‌وه‌ی دارایی یانه‌كه به‌هێز بێت به‌ڕای من له ڕووی ئابووری یه‌وه پێشكه‌وتن به‌و شێوه‌یه ده‌بێت نه‌ك هه‌موو جارێ چاوه‌ڕوانی‌ده‌ستی حكومه‌ت و ئه‌ملاو لابین بۆئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌مان پێ بده‌ن ، هه‌روه‌ها ئێمه‌وه‌ك یانه‌ی سلێمانی ساڵی پار له خولی نایابی عێراقدا بلیتمان ده‌فرۆشت و سویشمان لێ وه‌رگرت.
به‌لاَم بڕێكی زۆر نه‌بوو، به‌لاَم ئه‌مساڵ له یاریگا كه نوێ كراوه‌ته‌وه به‌نیازین هه‌نگاوی زیاتر بنێین بۆ زیادكردجنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ، له‌وانه‌یه بۆ وه‌ری ئه‌مساڵ بلیتمان ده‌بێت و هه‌روه‌ها ڕیكلام كردن بۆ كرمپانیا بازرگانیه‌كان و شه‌ریكاته گه‌وره‌كان بكرێت له نێو یاریگاكه‌ماندا ، كه‌ئه‌مه‌ش له ڕووی دارایی یه‌وه سودێكی گه‌وره به یانه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ ، به‌لاَم له سه‌دا سه‌د سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی سه‌ره‌كی نابێت ، سه‌باره‌ت به‌هانده‌رانیش ئێمه وه‌ك یانه سلێمانی كۆمه‌ڵێكی زرۆ له هانده‌رانمان هه‌یه كه هه‌موویان خه‌مخۆری یانه‌كه‌ن ، به‌لاَم ئه‌و هانده‌رانه‌ته‌نها دێن له‌ڕووی ڕه‌خنه‌وه باس له یانه‌كه‌ده‌كه‌ن ، تا ئێستا له ڕووی داراییه‌وه (ڕابیته‌ی مشه‌جعین) یارمه‌تی یانه‌كه‌یان نه‌داوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئه‌وروپادا كه‌چه‌ند جار هانده‌رانه یانه‌كه پاره كۆده‌كه‌نه‌وه بۆیانه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی توشی قه‌یرانی دارایی نه‌بێت و هه‌روه‌ها یاریزانی به‌توانا په‌لكبَشی ڕیزه‌كانی بكات به‌پاره‌ی هه‌نده‌ران ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هانده‌رانه كه‌له‌یاریه‌كانی یانه‌كه‌یان به‌شداری ده‌كه‌ن به‌ئالاَی یانه‌كه‌یان وه‌هه‌روه‌ها فانیله‌ی یانه‌كه‌یان و كه‌ل و په‌له‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی به كڕینی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه دارایی یانه‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه. به‌لاَم تائێستا له سلێمانی دا ئه‌م دیارده‌یه به‌دی ناكرێت .
به‌لاَم ساڵی پار كه‌یانه‌ی هه‌ولێر به‌شدار بوو له یانه‌كانی عه‌ره‌ب به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وتن ، هانده‌رانی هه‌ولێر خۆیان پاره‌یان كۆكرده‌وه و ئتێل و خواردن له‌سه‌ر ئه‌رك و مه‌رسره‌فی خۆیان بوو وه‌یانه‌ی هه‌ولێر هیچ مه‌سروفاتێكی بۆ نه‌كردن ، به‌لاَم تائێستا هانده‌رانی یانه‌ی سلێمانی نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته .
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئابووری كردنی وه‌رزش له كوردستاندا (حمید خالید) به‌رپرسی دارایه ناوه‌ندی تۆپی پێ ی كوردستان ووتی: گرنگترین خاڵ بۆبه‌ئابووری كردنی وه‌رزش له كوردستاندا، به‌شداری كردنی دۆڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستانه له‌م بواره‌دا،بۆ نموونه ده‌بینین له ئه‌وروپا كه‌ئه‌م خالاَنه به‌دی ده‌كرێت كه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خاوه‌نی یانه‌ن ، به‌لاَم له كوردستاندا تائێستا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانمان .
هێشتا بایه‌خی وه‌رزش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌بتوانێت یانه‌یه‌ك بكڕێ یان یانه‌ی خۆی دابمه‌زرێنێ ، ئێمه پێمان خۆشه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یانه‌یه‌كی خۆی دروست بكات و یارگایه‌كی نوێ دروست بكات ، یاری زانی باشبێنێت وئه‌وكات ده‌توانێت بلیت بفرۆشێت ، به‌لاَم ئه‌مانه‌هێشتا كاری ده‌وێت ، به‌لاَم ده‌توانێن بۆله‌مه‌ودوا به‌هه‌مووان ئه‌م ئیشه جێ به‌جێ بكه‌ین ، وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش ووشیار بكه‌ینه‌وه كه‌وه‌رزش ئه‌هه‌میه‌تی زۆری هه‌یه له پێشخستنی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و میلله‌ته له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته زۆری ماوه كه‌پێ ی بگه‌ین به‌لاَم ده‌توانین بڵێین هه‌نگاوی باشمان ناوه ، هۆكاری ئه‌وه‌ش كه‌تا ئێستا یانه‌كان تاكه سه‌رچاوه‌ی داراییان حكومه‌ته هۆكاره‌كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو چونكه له‌سه‌ره‌تاوه‌كار بۆئه‌وه‌نه‌كراوه كه‌ئه‌و یانه‌یه به پڕۆژه‌ی هه‌بێ و دارایی خۆی دابین بكات ، پێویسته له سه‌ره‌تاوه‌حكومه‌ت چه‌ندین دووكان و یاریگا و پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر بۆ یانه‌كه‌دابین بكات ، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی یانه‌كه ، هه‌روه‌ها هانده‌رانیش ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌یان لا دروست بێت كه(ڕابیته‌ی مشه‌جعین ) دروست بكه‌ن بۆیارمه‌تی دانی یانه‌كه تاله ڕووی داراییه‌وه‌یانه‌كه پشت به خۆی ببه‌ستێت ، بۆیه لێره دا پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت بۆ به ئابووری كردنی بواری وه‌رزش له كوردستان وه‌ك وولاَتانی ئه‌وروپاو جیهان .
گومان له‌وه‌دا نیه وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێ به‌تایبه‌تی له‌كوردستاندا تاڕاده‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆوه دییوه‌و هه‌نگاوه‌كانیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌و بواره گرنگه‌ی ژیان، كه ئێستا له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی، جێی ئومێدین و له‌گه‌ڵ بونی كه‌م و كوڕی و ناته‌واویش به‌لام ده‌توانین بڵێین له‌ئاستێكدان كه داهاتویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆپی پێی كوردستان كه‌به‌گشتی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی وه‌رزشه ناتوانین به‌راوردی بكه‌ین به تۆپی پێی ئه‌وروپا و وولاتانی ئه‌مریكای لاتین و كیشوه‌ره‌كانی تر به‌وێنه‌ی ئاسیا و ئه‌مریكا باكوور، كه‌ئێستا گه‌شتونه‌ته ئاستێكی باش و نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه ئاستی كیشوه‌ری ئه‌وروپا، به‌لام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی بڕیوه‌و ئێستا كه‌مێك به‌ره‌و پێشه‌وه چووه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سالانی ڕابردووتر گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه دیووه، به‌نمونه ئێستا یانه‌كانی كوردستان له‌نێو پالاوانێتی و خوله جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بونی هه‌یه و له‌ناوخۆشدا ڕكابه‌رێكی سه‌ختی ئه‌و یانه‌و تیپه وه‌رزشیانه‌ی عێراق ده‌كات كه‌سالانێك به‌رله‌ئێستا سومبولی وه‌رزشی عێراق و وولاتانی ده‌ره‌وه بووه، كه‌ڕه‌نگه بارودۆخی ناوخۆیی عێراق تاڕاده‌یه‌كیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوبێت و یارمه‌تیده‌ر بوبێت بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا ده‌ربكه‌ون و جێی سومبوله‌كانی وه‌رزش و تۆپی پێی عێراقی بگرنه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین وه‌رزش و تۆپی پێی كوردستان گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو، جیاوازیه‌كی گه‌وره به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا ئێستا زۆرێك له‌یانه‌كان له‌پێناو به‌ره‌و پێشچوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیاندا داهاتێكی زۆر به‌خه‌رج ئه‌ده‌ن، كه ده‌توانین بڵێن هه‌نگاوێكه بۆ به‌ئابووریكردنی تۆپی پێ، به‌نمونه ئێستا یانه‌یه‌كی وه‌ك نه‌ورۆز به‌ته‌نها له تۆپی پێدا مانگانه نزیكه‌ی 50 بۆ 100 ملیۆن دیناری عێراقی به‌خه‌رج ئه‌دات و زۆر جاریش به‌پێی بۆند و موچه‌ی یاریزان ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 150 ملیۆن هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بواره‌كانی تری وه‌ك "ده‌ست و پایسكل سواری و تێنس و باسكه و باله ...." داهاتی تایبه‌تیان بۆ سه‌رف ده‌كرێت و زۆرجاریش به‌پێی پێویست ڕێژه‌كه دو قات به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه بونی یاریگا و به‌كرێدانی و هه‌روه‌ها ڕیكلامكردن و بازرگانیكردن، داهاتێكی به‌رچاو بۆ یانه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ش بۆ به‌ئابووری كردنی وه‌رزش و تۆپی پێ كاریگه‌ری هه‌یه، بۆ نمونه ئێستا یانه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ولێر سالانه به ڕێكلامكردن بۆ كۆمپانیاكان هه‌زاره‌ها دۆلاری چنگ ده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له‌تۆپی پێی كوردستان به‌دیده‌كرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وولاتانی ئه‌وروپا دڵۆپێكه له‌ده‌ریاو چه‌ندین ساڵی تریش ناتوانرێت ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئه‌وان پێیدا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ به‌ئابوری كردنی وه‌رزش و تۆپی پێی كوردستان ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو(1):
1-پاڵپشتیكردنی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كار و بازرگانه گه‌وره‌كان بۆ تۆپی پێی و كڕین و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی یانه‌یه‌كی وه‌رزشی.
2-خۆ نزیك كردنه‌وه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان بۆ مه‌به‌ستی ڕیكلام.
3-هێنانی یاریزانی بیانی و واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له‌ته‌ماشاكردنی یاریه‌كاندا كۆبكرێته‌وه كه دواتر له‌ڕێیه‌وه مه‌به‌سته‌كانی تر بپێكرێت وه‌ك ڕێگرتن له‌بینینی یاری بێ به‌رامبه‌ر له‌یاریگاكان.
4-بانگێشتكردنی یانه و هه‌ڵبژارده به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بۆ نێو كوردستان و ئه‌مجامدانی یاری دۆستانه له‌گه‌ڵیان كه جگه‌له‌وه‌ی سود به بواره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕوی ئابورییه‌وه سودی به‌رچاوی لێ ده‌بینرێت.
5-دوور كه‌وتنه‌وه له چوارچێوه‌ی حزب و خۆ هه‌ڵواسین به پارت و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی، كه جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، وه‌رزش به‌ره‌و پاش ده‌بات.
سه‌ره‌تا به ئابوری كردنی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان یان به‌هێزكردنی له ڕووی ئابوریه‌وه ده‌توانین به چه‌ند قۆناغێ باسی بكه‌ین.
خاڵی یه‌كه‌م : سه‌ربه‌خۆی كردنی یانه‌كان له ڕووی ئینتیمای سیاسیه‌وه ، نابێت یانه‌ی وه‌رزشی هیچ ئینتمایه‌كی سیاسی هه‌بێت ، جا ئه‌مه چ له سه‌رۆكی یانه بێت یان ئه‌ندامانی و كارگێڕانی یانه‌كه ، یان ئینتمای گشتی یانه‌كه بێت ، بۆ نمونه ئه‌مه یانه‌ی فڵانه یان فڵان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه ، یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت كه حیزبێكی سیاسی یانه‌ی هه‌بێت وه‌ك ئه‌وروپا ده‌بێت ئه‌ندامانی یانه‌كه كسی وه‌رزشی و شیاو بن نه‌ك كه‌سێكی حیزبی بێت .
خاڵی دووه‌م :كه زۆر گرنگه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی یانه‌كان سه‌ربه‌خۆ بن ، چونكه له ووڵاتی ,چونكه له ولاتی ئێمه سه‌ربه‌خۆ نیه‌و یانه‌یه‌ك كه حیزبی فڵان له پشتیه‌تی دارایه‌كی باشی هه‌یه‌و ,به‌ڵام یانه‌یه‌كی تر به هۆی ئه‌وه‌ی حیزبیكی هه‌ژاری له پشته‌وه‌یه له‌روی داراییه‌وه هه‌ژاره كه ئه‌مه خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و نابیت شتی وا هه‌بێت له وڵات‌دا ,ده‌بێت حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان خۆیان سه‌رپه‌رشتی یانه‌كان بكه‌ن و وه‌ك یه‌ك پاره‌یان بۆ سه‌رف بكریت ,ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لیره‌دا مونشه‌ئاتی وه‌رزشیه ,بۆ نمونه ساڵی (1957 )یاریگای سلێمانی كه دروست كراوه بۆ خه‌ڵكی سلێنی دروست كراوه كه‌چی ئێستا ئه‌و یاریگایه بوه به موڵكی یانه‌یه‌كی سلیمانی كه ئه‌مه‌ش له داهاتودا سودی ئابوری ته‌نها بۆ ئه‌و یانه ده‌بێت و یانه‌كانی تر سودی ئابوری لێ نابینن ,یان ده‌سه‌لاَتی حیزبی دێت پارچه‌یه‌ك زه‌وی زۆر ده‌داته یانه‌یه‌ك كه‌چی ئاماده نیه یارمه‌تی یانه‌یه‌كی تر بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نیه ,لێره‌شدا ده‌بینین وه‌رزش پێش ناكه‌وێت ,چونكه یانه‌یه‌ك زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌وانی تر هه‌ژار به‌مه‌ش كێبركێ نامێنێت له ناو یانه‌كاندا و ده‌بێته هۆكاری دواكه‌وتنی وه‌رزش له كوردستان . چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بێت له بازاردا هه‌رشتێك بهێنێت سه‌رف ده‌بێت ئیتر ئه‌ویش ئیشه‌كه‌ی به‌ره‌و چاكتر نابات .
خاڵی سێهه‌م : نه‌بونی تموحه بۆ یانه‌كه ,چونكه یانه‌یه‌ك كه‌بیه‌وێ یه‌كه‌می كوردستان بێت ده‌زانێت كه داهاتێكی وای ده‌ست ناكه‌وێت ,چونكه وه‌ك ده‌بینین له خولی كوردستاندا (16 )یانه به‌شداری ده‌كات ,ئه‌و یانه‌یه‌ی كه یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و خه‌لاَته‌ی وه‌ری ده‌گرێت هێنده‌ی موچه‌ی مانگێكی یاریزانانی یانه‌كه‌ی نیه كه (15 )ملیۆن دیناره كه ئه‌مه‌ش بۆندی یاریكه‌رێكی زۆر ساده‌ی یانه‌ی سلێمانیه ,بۆ نمونه (دارا محمد ) كه یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی ده‌كات كه بۆنده‌كه‌ی (15 )ملێۆن دیناره ,كه واته ئه‌م یانه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌می كوردستانیش بێت چی بداته‌وه به یاریكه‌ره‌كانی له داهاتودا .
خاڵی چواره‌م : هه‌ژاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كه چاوه‌رێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه مانگانه پاره‌ی بۆ بنێرێت ,ئه‌ی بۆ خۆی نابێته دامه‌زراوه‌یه‌كی بازرگانی زۆر باش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و پشت به خۆی ببه‌ستێت ,نه‌ك سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌ی (كاك نێچریڤان بارزانی )نه‌ما ئه‌م نه‌توانێت پاره دابین بكات و یه‌كێتیه‌كه جارێكی تر بروای پی نه‌درێته‌وه ,ئه‌و كاته یانه‌كان هه‌مویان هه‌ڵده‌وه‌شێن و بارودۆخێكی خراپ دروست ده‌بێت بۆ وه‌رزشی كوردستان ,بۆیه پێویسته یه‌كیتی تۆپی پێ به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل دابنێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی خۆی .
ئه‌وه‌تا (فیفا )له‌م ئه‌زمه مالیه گه‌وره‌یه‌شدا كه جیهانی گرتۆته‌وه ده‌ڵێن زیانێكی ئه‌وترمان پی نه‌گه‌یشتوه ,چونكه فیفا دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی جیهانیه كه توانیویه‌تی ریكلام و كۆمه‌ڵێك شت خۆی پێ بگه‌یه‌نێت ,ته‌نانه‌ت یاركمه‌تی وڵاتانی هه‌ژاریش ده‌دات ئه‌وه‌تا له شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی دروست ده‌كات ,بۆیه پیویسته یه‌كێتی تۆپی پێش هه‌نگاوه‌كانی فیفا بنێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خۆی بۆ نمونه: گرنگی به خولی كوردستان بدات له روی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه و‌ئێستا یه‌كێتی تۆپی پێ زۆر مه‌منونه ئه‌گه‌ر به خۆرایش بێت كه‌ناڵێك یاریه‌كان بگوازێته‌وه ,به‌ڵام ده‌بێت كاربكات بۆ به‌هێز كردنی خوله‌كه تا به پاره‌یه‌كی زۆر یاریه‌كان بگوازرێته‌وه ,چونكه وه‌ك ده‌بینین یانه‌كانی ئه‌وروپا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان ده‌ست ده‌كه‌وێت له ئه‌نجامی په‌خشكردنی یاریه‌كانیانه‌وه .
خاڵی پێنجه‌م : هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سه بازرگانه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه بۆ ناو وه‌رزش ,به‌س به شێوازێك نا كه‌بوه سه‌رۆكی یانه ئیتر خۆی راهێنه‌ر و ئه‌ندامان و كارگێرانی یانه‌كه ده‌ست نیشان بكات یان كۆمه‌ڵێك كاری وه‌رزشی هه‌یه بیكات وه‌ك سه‌رۆك یانه سیاسیه‌كانمان كه خۆی دیت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌و ده‌سته‌ی راهێنه‌ردا دا ده‌نیشیت و پێكهاته‌كه دیاری ده‌كات به‌و شێوه‌یه نابێت,ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بێن سه‌رمایه‌كانی خۆیان له‌و بواره‌دا بخه‌نه گه‌ر ,بۆ نمونه : (ئیبراهیم مۆڤیچ) كه سه‌رۆكی یانه‌ی چڵسیه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بیره نه‌وته‌كانه له روسیا ,هاتوه له له‌نده‌ن داده‌نیشێت و هه‌وڵ ده‌دات یانه‌ی چڵسی به‌ره‌و پێش به‌ریت به هێنی راهێنه‌رو یاریكه‌ری به توانا ,له پێناو به‌ده‌ست هێنانی (چامپیۆنس لیگ ) چونكه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه ئه‌گه‌ر یانه‌كه به‌ده‌ستی بهێنێت ,بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌توانێت پرۆژه‌ی گه‌وره دروست بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست بهێنێت ,جا ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له زۆر روه‌وه سودی ئابوری هه‌یه بۆ یه ئه‌گه‌ر بێت خولی كوردستان به هێز بێت خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده ده‌بێت و پاشان وای لێدێت كه كوردستانیش میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كان بكات ,كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شت و گوزاری و بواری بازرگانی و ریكلام ,بۆیه هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌چه‌رخانێكی تره كه ده‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی بواری ئابوری وه‌رزش ,بۆیه ئاواته خوازم ئه‌م هه‌نگاوانه بدرێت و نه‌مرین بیبینین(1) .
لێره‌دا بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان یانه‌یه‌كی وه‌رزشی هه‌رێم وه‌رده‌گرین وه‌ك چۆن یانه‌یه‌كی ئه‌وروپیمان خسته ڕوو له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی پڕۆژه ئابووریه‌كانی.
یانه‌ی وه‌رزشی سلیمانی
1-كوته‌یه‌كی مێژووی سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی سلیمانی:
دامه‌زراندنی یانه‌ی سلێمانی له‌ساڵی 1956 بڕیاری دامه‌زراندنی له‌حكومه‌ته‌وه دراو به‌ڕیارێك بڕیاری له‌سه‌ردار به پێ ی موافه‌قه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بۆ ماوه‌ی (6) مانگ له‌ژێر چاودێری حكومه‌تدا بێت دوای ئه‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی درا، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه‌كه‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یانه‌ی سلێمانی پێك دێت ، داوایان ده‌سته‌ی گشتی كرد كه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ده‌ست نیشان بكرێت له‌ڕۆژی دیاری كراودا كه له‌هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی‌كوڕان ئه‌نجامدرا. له‌ئه‌نجامدا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه دامه‌زرا وه‌ك چۆن له پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا . به‌درێژایی مێژووی یانه‌كه چه‌ند یاریزانێكی ناودار له‌ڕیزی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاریان ئه‌نجامداوه كه‌پێش دامه‌زراندنی یانه‌كه له‌مانه پێكده‌هاتن ( احمدی كاكه حه‌مه، علی اسماعیل ، جمشید فواد ، پیاوه بچكۆله‌كه ، صالحه سوری به‌نا، احمدینی كوله‌كه‌یی، سعدی محمه‌د به‌گ ، كریمی احه‌ی هۆمه‌ر ، نوری به‌ده‌وه‌یی ) پاش دامه‌زراندنی یانه‌كه‌ش ئه‌م یاریزانانه ڕۆڵی گرنگیان بینیوه له‌مێژووی یانه‌كه‌دا (شه‌هید مامۆستا یاسین صالح ، احمده كاكه حمه ، عوسمان شێخ محمد ، فایه‌قی تایه‌ره سور ، ره‌زاقی تایه‌رسور ، كه‌مال سلیم ، اكرم محمود ، له‌تیف محمود ، عوسمان احمد ، عمر محمد ، بهالادین محمد ، ابراهیم قاسم ، عوسمان ابوبكر ، ابراهیم قاسم ، عوسمان ابوبكر ، علی محصوم ، فاروق فایه‌ق ، عمر تۆفیق ، عمر ره‌زاق ، محتصم ، به‌هادین احمد ، كمال احمد ، كمال حمه علی)له‌كاتی ئێستای یانه‌كه‌شدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناودار له‌ریزی یانه‌كه‌دا یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گرنگترینیان (هڵگورد ملا محمد)ه كه‌یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیشه ، سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی حه‌فا تاسه‌ره‌تای سالانی هه‌شتاكان به‌سه‌رده‌می زێڕینی یانه‌ی سلێمانی ناسراوه له‌یاریه‌كاندا ، كه‌له‌تۆپی پێدا له‌پله‌یه‌كی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی یانه‌كانی عیراق بووه ، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ناله‌باری ڕژێم یاریزانان هه‌لیان بۆ نه‌ره‌ِخساوه به‌هۆی ڕه‌گه‌ز په‌رستی نه‌یانتوانیوه به‌شداری له‌خولی عیراقدا بكه‌ن هه‌رچه‌نده ئاستیامن زۆر به‌رزبووه له تۆپی پێدا .
كۆنترین یانه‌ی شاره‌كه‌ش یانه‌ی سلێمانی یه كه‌سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی(10)ی ساڵی (1956).وه ئه‌ندامانی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه بردنی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی كه له‌ڕۆژی 26/4/1957 دامه‌زرا.
خشته‌ی دووه‌م
گه‌شتێك به‌ناو مێژووی یانه‌ی وه‌رزشی سلیمانیدا
یه‌كه‌م ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی
ژ ((ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی))
پله
1 صاڵح علی صالح چاودێری وه‌رزش و یاریه‌كه
2 احمد زرنگ پارێزه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی (ژین) وجیكری سه‌رۆك
3 نامق تۆفیق قزاز پارێزه‌ر ومڵك دار
4 خلیل ابراهیم خالید معاونی ته‌سویه
5 سعید شفیق ژمێریار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاپۆی سلێمانی
6 اسماعیل عبدالوافا خاوه‌نی كۆگای پڕشنگ
7 دكران الاسكندریان بریكاری ڕادێوات
8 حیسن ره‌ش رحیم به‌رگ دروو
9 عمر محمد امین مامۆستای وه‌رزش له‌ئاماده‌ی سلێمانی
10 عزیز محمد رشید مامۆستای وه‌رزش له‌ناوه‌ندی سلێمانی
11 عمر محمود ره‌زا مامۆستای وه‌رزش له‌ناوه‌ندی سلێمانی
12 هاشم عزیز نوسه‌ر له ئه‌وقافی سلێمانی
13 عزیز كریم تێبینه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و كاره‌با
14 عبدالله سعید شوفێر له‌شه‌ریكه
15 تالیب سید علی فه‌رمانبه‌ر له ته‌له‌فۆناتی سلێمانی
16 یاسین محمد صالح قوتابی له‌خانه‌ی مامۆستایانی كوڕان یه‌ده‌گی یه‌كه‌م
17 جما حكیم سعید قوتابی شه‌و
18 احمد محمد قوتابی له‌خانه‌ی مامۆستایانی كوڕان
خشته‌ی سێهه‌م
گه‌شتێك به‌ناو مێژووی یانه‌ی وه‌رزشی سلیمانیدا
وه دواهه‌مین ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له به‌رواری 5/7/2003 تاكو كۆتایی(2006) به‌رده‌وامن كه‌له‌م به‌ڕێزانه پێك هاتووه .
ژ ((ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌بردن یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی))
پله
1 سه‌ركه‌وت حسن جلال سه‌رۆكی یانه
2 هه‌رده ره‌ِوئف برام جێگری یه‌كه‌م
3 شێركۆ فارس رحیم جێگری دووه‌م
4 محمد سعید محمد نادر سكرتێر
5 ئه‌یوب عزیز بیلال ژمێریار
6 ئاراس محمد نوری محمو به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره/ سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی ده‌ست
7 هیوا محمد معروف سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێ ی پێشكه‌وتوان
8 ئازاد مسته‌فا فرج سه‌په‌رشتیاری توپی پێ ی لاوان و تازه پێگه‌یشتوان
9 ئاسۆ ابراهیم صالح به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان
10 نیشتمان محمد جبار سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌كانی كچان و ژنان
2- ئاستی ئێستای یانه‌كه :
ئیستا ئاستی تۆپی پێی یانه‌كه بۆ پێشكه‌وتووان له دوو پاڵه‌وانێتیدا به‌شدارن كه ئه‌وانش پاڵه‌وانێتی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان و پاڵه‌وانێًـی یانه پله یه‌كه‌كانی عیراق ، كه‌ئه‌نجامی ساڵی پاریان مانه‌وه‌یان بوو له‌خولی نایابی كوردستان و عیراقدا ، هه‌رسه‌باره‌ت به‌ئاستی یانه‌ی سلێمانی بابه‌تێكی ( حمه بچكۆل ) كه‌بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سپۆڕتدا لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین :-
((تیپی فتبۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له‌وه‌رزی (2008 – 2009 )دا ، به‌قه‌یرانێكی زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕی ، كه‌هه‌رگیس له‌ئاستی مێژویی و ناوبانگ و یانه‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا نی یه ، ئه‌وه‌شی كه دور به‌دور خه‌ڵكانی‌وه‌ك ئێمه ئه‌ی بینین ،ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تیپه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌وه درێغی لێ نه‌كراوه، هه‌رله‌مووچه‌ی مانگانه تایاریگاو كه‌ره‌سته‌ی مه‌شق و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان، باشترین زه‌مینه بۆ ڕاهێنه‌رو یاركه‌رانی تیپی فتپۆڵی پێشكه‌وتوانی ئه‌م یانه‌یه ڕه‌خسێنراوه كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی خودی سه‌رۆكی یانه‌كه له‌چه‌ندین یاریدا بینراوه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رو یاریكه‌ره یه‌ده‌گه‌كاندا له‌كاتی یاریدا دانیشتووه بۆئه‌وی ئاگای له ووردو درشتی كێشه‌كانی تیپه‌كه‌ی بێت ، له‌هره ڕاهێنه‌رو یاریكه‌رێكی فتبۆڵی یانه‌كانی سلێمانی بپرسیت ئه‌ڵێ باشترین یاریكه‌رانی تیپی فتبۆڵی كوردستان له‌ناو یانه‌ی سلێمانیدا كۆبۆته‌وه . تیپی فتبۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ئه‌گه‌ر یه‌كه‌یه‌كه یاریكه‌ره‌كانیان بگریت ، هره‌له‌گۆڵچیه‌وه تا هێڵی به‌رگری و ناوه‌ڕاست و هێرش به‌ریان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان یاریكه‌ر باشن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵام كاتێك به‌یه‌كه‌وه كۆئه‌بنه‌وه به‌یه‌كه‌وه باش ده‌رناكه‌ون ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ناهێنن! كه‌واته تۆپ كه‌وتۆته ناویاریگای ڕاهێنه‌ره‌وه ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی‌یانه‌كه‌ش كارێكی باشیان كرد كه‌ڕاهێنه‌ریان گۆڕی به‌ڵام گه‌ر بێت و هه‌مان زه‌مینه‌و هه‌مان پشتگیری كه بۆ ڕاهێنه‌ری پێشوو ڕه‌خسێنرابوو بۆ ستافی نوێی ڕاهێنه‌رانی یانه‌كه بڕه‌خسێنرێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌نجامی یاریه‌كانی تیپه‌كه به‌روه باشتر بڕوات ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌رو باشی نه‌روات ئه‌وه دیسانه‌وه تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته یارگای ستافی ڕاهێنه‌رانی نوێ ، یه‌كه‌م هه‌نگاویش كه راهێنه‌رانی نوێ ده‌بێت بینێن ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان یاریكه‌رانی تیپه‌كه باش بكه‌ن و به‌دڵ و ده‌روون هه‌ست و نه‌ستیان یه‌كتریان خۆش بوێت ، یاری بۆ یانه‌كه‌یان بكه‌ن ، راهێنه‌رو ده‌سته‌ی‌به‌ڕێوه‌به‌ران وه‌ك جاران لێیانه‌وه نزیك بن ئینجا دوای‌ئه‌وه لایه‌نی هونه‌ری تیپه‌كه چاك بكرێت))(1).
هه‌رله‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا یانه‌ی هه‌ولێرمان هه‌یه كه خۆشبه‌ختانه ئێستا ئاستی تۆپی پێ ی یانه‌كه زۆرباشه و توانیویانه له دوساڵی رابردوودا نازناوی خولی عیراقی به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ها ساڵی پار به‌شداریان كرد له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌مساڵیش له‌پاڵه‌وانێتی جامی یه‌كێتی ئاسیادا به‌شدارن كه‌ئه‌م ئه‌نجامانه دڵخۆشكه‌رن بۆ بار‌و دۆخی ئێستا تۆپی پێی كوردستان و هه‌روه‌ها سودیشی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش له‌ناچه‌ی هه‌رێمدا .
3- سه‌رچاوه‌ی داهاتی یانه‌كه :
لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك باس له‌سه‌رچاوه‌ی ئابوری یانه‌كه ده‌كه‌ین:
أ – به‌خشینی بڕی مانگانه‌ی یانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه .
ب – بوونی كه‌مه‌لێك دووكان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ یانه‌كه كه‌له‌سه‌ر بودجه‌ی یانه‌كه دروستكراوه داهاتكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌كه.
ج – یاریگایه‌كی فوتساڵ له‌چوارچێوه‌ی یانه‌دا دروستكراوه كه هاوڵاتیه‌ك هه‌ستاوه به‌دروستكردنی به پێی ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌دا كه‌مانگانه برێكی باش له‌قازانجه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی سلێمانیه .
وه پرۆژه‌ی داهاتووی یانه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات :
أ- مه‌له‌وانگه‌یه‌كی داخراو كی هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدایه و له‌سه‌ر بودجه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ته‌واو ده‌كرێت و كه له‌ته‌واو بوندایه پاشان داهاته‌كه‌ی بۆ یانه‌ی‌سلێمانی یه ، كه‌ئه‌مه‌ش سودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێ به‌یانه‌كه .
ب – دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت دروستكرا كه هه‌موو پێداویستیه وه‌رزشیه‌كانی تێدایه به‌ڵام ته‌واو نه‌كراوه ، به‌ڵام هه‌وڵدراوه
بۆته‌واكۆدنی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه له‌یارمه‌تیدانی یانه‌كه به‌دروستكردنی یاریگای تاتانی نوێی دروستكرد .
ج- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی ((فایه‌ق قه‌صاب )) به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیه‌وه ونۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له‌سه‌ر تازه ترین شێوه،كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕاكێشانی هانده‌ری زیاتر بۆ‌نێو یاریگاكه ، كه‌ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی درارایی باشی ده‌بێت.
* ئه‌مڕاپۆرته وه‌ك به‌شێك له‌بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی ئاماده‌كار بۆخوێندنیساڵی 2008 - 2009ی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی بازرگانی پێشكه‌ش كراوه. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|