ئه‌فسانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ
10/6/2009
The History of Football Legendaries
میران عوزیری
ئه‌گه‌ر یاریزانێك هه‌بێت كه یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی شاهانه‌ی ئیسپانیا له‌ساڵی (1952)وه تائێستا شانازی پێوه بكات، ئه‌وا دیشتیفانۆ-ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهانه.
ئه‌لفریدۆ دیستیفانۆ له‌ساڵی (1926) له‌بۆینس ئایرس-ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین له‌دایكبووه و له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا فێری یاریی تۆپی پێ بووه، بۆیه‌كه‌مجار له‌یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت یاریی كردووه‌و له‌ویانه‌یه‌وه ناو و ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌ساڵانی (1942تا1949)دا (330) گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆماركردووه‌و نازناوی (تیری زه‌رد-Blond Arrow)ی پێبه‌خشراوه، له‌ساڵانی (1949تا1952) یاریی بۆ یانه‌ی ملیۆنێرس-ی كۆڵۆمب-ی كردووه و لێره‌وه سه‌رنجی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌لای خۆ‌یا راكێشاوه، بۆیه ریاڵ توانی به‌بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌وسا، هه‌ردوو یانه ئه‌رجه‌نتینی و كۆڵۆمبییه‌كه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لێی رازی بكات.
ئه‌لفریدۆ (12) ساڵ له‌ساڵی (1952)وه یاریی بۆ ریاڵ مه‌دید كردووه‌و هه‌موو ساڵێك بێجگه له‌ساڵی (1963)، پاڵه‌وانێتییه‌كی بۆ یانه‌ی شاهانه مسۆگه‌ر كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌پێوه‌ری ژماره‌ی یارییه‌كان ئه‌ژماربكرێت، ئه‌وا دیستیفانۆ زۆرترین گۆڵی بۆ ریاڵ تۆماركردووه‌و زۆرترین نازناوی بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌سته‌به‌ر كردووه، له‌هه‌رسێ وڵاتی ئیسپانیا‌و كۆڵۆمبیاو ئه‌رجه‌نتین، یادی ئه‌م یاریزانه مه‌زنه‌ی تۆپی پێ ده‌كرێته‌وه.
به‌ده‌ستهێنانه‌كانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌درێژایی (22)ساڵ، زۆر زۆرن و عاشقانی تۆپی پێی دڵشادكردووه، ته‌نیا بۆ ریاڵ مه‌درید (261) گۆڵی تۆماركردووه و به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ پوشكاش-هاوه‌ڵی له‌ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌راوردكراوه. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|