نه‌ورۆزی پاڵه‌وان سێ خاڵی له‌ده‌ستدا
10/3/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
تیپی تازه‌پێگه‌شتووانی یانه‌ی نه‌ورۆزی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، دوچاری شكست بووه‌وه‌و سێ خاڵی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی تۆپی پێی نایابی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌شتووان تیپی یانه‌ی نه‌ورۆزی پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوو رووبه‌ڕووی تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌وه.
یاریه‌كه كه له‌یاریگای كه‌مال سه‌لیمی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌شكستی تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات.
به‌مه‌ش تیپی تازه‌پێگه‌شتووانی یانه‌ی نه‌ورۆزی هه‌ڵگری نازناو دوچاری شكستبووه‌وه‌و سێ خاڵی له‌ده‌ستدا. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|