گۆتی: من پێچه‌وانه‌ی رائولم
10/3/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
گۆتی ئیسپانی‌و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت كه بارودۆخ‌و گوزه‌رانی پێچه‌وانه‌ی رائولی هاورێیه‌تی.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بۆبلیكۆی وڵاته‌كه‌ی، گۆتی ئیسپانی‌و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی هه‌مان وڵات ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی بۆ رائول گۆنزالێسی هاورێی كراوه بۆ ئه‌م نه‌كراوه‌و بارودۆخی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه.
یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه رائول له‌لایه‌ن راهێنه‌رو جه‌ماوه‌رو ئیداره‌ی یانه‌وه هه‌میشه پشتگیری لێكراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه.
وتیشی "من پێچه‌وانه‌ی رائول هه‌میشه دژایه‌تیم كراوه‌و هیچ راهێنه‌رێك نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵم." |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|