بێكهام له جه‌ماوه‌ری ئینگلیز ناترسێت
10/3/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
دێڤید بێكهامی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ترسی له‌جه‌ماوه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ری وڵاته‌كه‌ی نیه.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دێڤید بێكهامی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌یاری ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌ی كه بڕیاره له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیبده‌ن، ترسی له‌جه‌ماوه‌ری یانه‌ی وڵاته‌كه‌ی نیه.
یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌وپه‌ڕی توانای خۆیه‌وه دژی یانه‌كه‌ی پێشووی یاری ده‌كات‌و هه‌مو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ هاوكاریكردنی یانه‌كه‌ی ئێستای.
وتیشی "هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم رۆژێك بێت دژی ئه‌و یانه‌یه بوه‌ستمه‌وه كه هه‌میشه حه‌زم به‌سه‌ركه‌وتنی كردووه، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێت دوچاری شكستی بكه‌م." |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|