مارادۆنا واز له‌ریكێلمی ناهێنێت
9/3/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
دیگۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، واز له‌رۆمان ریكێلمی هاونیشتمانی ناهێنێت‌و ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی تانگۆ.
رۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه دیگۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌یه‌وێت بۆ جارێكی تر هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوان رۆمان ریكێلمی بدات بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه راهێنه‌ری ناوبراو خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و یاریزانه رازی بكات بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی تانگۆو له‌مۆندیالی ئه‌فریقای باشوو هاوكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌رجه‌نتین بكات.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌كان مارادۆنا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌رێی چه‌ندین كه‌سایه‌تی نزیكی ریكێلمیه‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بكات تا رازی بكات به‌گه‌ڕانه‌وه. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|