یاریزانه ئه‌مریكیه‌كه‌ی دهۆك له‌پاڵه‌وانێتیه‌ك بێبه‌شكرا
9/3/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
له‌پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیادا ئێران ڤیزای نه‌دا به‌یاریزانه ئه‌مریكییه‌كه‌ی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك.
سه‌رۆكی شاندی تیپی باسكه‌ی دهۆك له پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا، رۆژی دووشه‌ممه، رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڤیزایان نه‌دا به كالبن به‌كینی یاریزانی ئه‌مریكیی پیشه‌گه‌ر له تیپه‌كه.
كاوه فه‌یسه‌ڵ به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڤیزای چوونه ناو خاكی ئێرانیان نه‌دا به یاریزانی باسكه‌ی دهۆك كالبین به‌كین به بیانوی ئه‌وه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناوی نه‌نێردراوه، به‌ڵام یاریزانی سربی بیلێرم له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران‌دا ڤیزای پێدرا”.
روونیشیكرده‌وه كه “یانه‌ی دهۆك بۆندێكی به 20 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ به‌كیندا ئیمزاكردووه‌و له‌میانی كامپی مه‌شقی ئه‌سته‌نبولدا له‌گه‌ل تیپه‌كه‌دا به‌شداربوو، هاوكات یاریزانه سربیه‌كه به بڕی 12 هه‌زار دۆلار بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزاكراوه”. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|