سكرتێری نه‌ورۆز: هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی نه‌ورۆز هاوكاری تیپی تۆپی پێ ناكات
8/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی یانه‌كه‌ی ئه‌وان هاوكاری‌و پاڵپشتی تیپی تۆپی پێ ناكات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ئه‌زمڕ سپۆرت، هادی كه‌ریم سكرتێری یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه سه‌رسامن به‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان له‌خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی نیه‌و ئاستی وه‌ك پێویست نیه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان هاوكاری ته‌واو ده‌كرێن‌و پاڵپشتییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌خه‌وه ئه‌نجامیان وه‌ك پێویست نیه.
وتیشی "له‌بری یاریگایه‌ك سێ یاریگامان هه‌یه‌و هه‌موو پێداویستییه‌كیش دابینكراوه، به‌ڵام له‌كێبركێكانی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئاستی تیپی تۆپی پێ وه‌ك پێویست نیه، كه به‌ڕای من نه‌بوونی چانس‌و چه‌نج كه‌موكوڕییه‌ك بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه به‌و جۆره بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی ئیداره‌ی نه‌ورۆز به‌ده‌م تیپی تۆپی پێوه نیه‌و به‌و جۆره هاوكاری‌و پاڵپشتی نه‌كراون. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|