فشار ده‌خرێته سه‌ر ریكێلمی
8/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی ده‌یه‌وێت به‌زۆرو له‌ژێر فشارێكی توند، خوان ریكێلمی بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌رجه‌نتین خۆلیۆ گرۆندۆنای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت له‌ژێر فشار‌و به‌زۆر خوان رۆمان ریكێلمی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز ناچار بكات له‌بڕیاری وازهێنان له‌هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ پاشگه‌زبێته‌وه‌و دووباره بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه تا هاوكاری بكات له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان گرۆندۆنا، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ ناچاركردنی ئه‌و یاریزانه به‌كاربهێنێت تا بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه ریكێلمی ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌رجه‌نتین به‌و مه‌رجه‌ی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی له مارادۆنا وه‌ربگیرێته‌وه |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|