سلێمانی یانه‌یه‌كی به‌غدادی گۆڵبارانكرد
8/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كارییدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌یه‌كی به‌غداد تۆماركرد.
بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 7/2 له‌نێو یاریگای زانكۆی سلێمانی، یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی تارمیه‌ی شاری به‌غدادی كرد،
یانه‌ی سلێمانی ئاستێكی به‌رزی پیشانداو توانی به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی سلێمانی له‌رێگه‌ی ئه‌حمه‌د سالار‌و ئارام محمه‌د و ره‌نجه به‌هادینه‌وه تۆماركران.
له لێدوانێكیشدا بۆ سایتی یانه‌ی سلێمانی، خه‌سره‌و گورون وتی تیپه‌كه‌مان زۆر به‌باشی خۆی خولی پله یه‌ك ئاماده‌كردووه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باش ده‌كه‌ین، تاكو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خولی پله نایابی كوردستان. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|