ماڵدینی كه‌وته داوی پاره‌وه
8/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
پاولۆ ماڵدینی به‌رگریكای پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی میلانی ئه‌و وڵاته كه‌وته داوی پاره‌وه‌و بڕیاره به‌و هۆیه‌وه بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان.
رۆژنامه وه‌رزشیه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره پاولۆ ماڵدینی به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌ی ئه‌یسی میلانی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان‌و له‌بڕیاری وازهێنانی یاریكردن پاشگه‌زبێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بلاوكرده‌وه كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵدینی پاش ئه‌وه دێت كه‌یانه‌ی نیو یۆركی ئه‌مریكی بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كردووه‌و داوای ئه‌وه‌ی كردووه بۆ ته‌نها ساڵێك یاری بۆ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ماڵدینی چاوی له‌و بڕه پاره‌یه كه له‌بۆنده‌كه‌دا دیاری كراوه، بۆیه ده‌یه‌وێت بۆنده‌كه ره‌تنه‌كاته‌وه.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|