سیمێل ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه خولی نایاب
8/2/2010
هه‌ژار دۆسكی، دهۆك:
تیپی یانه‌ی سیمێلی دهۆك، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
لگه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیمێل، ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات‌و دووباره بگه‌ڕێته‌وه خولی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان كه ساڵی رابردوو به‌هۆی ئاستنزمییه‌وه ئه‌و خوله‌ی جێهێشت.
به‌پێی ووته‌ی راهێنه‌ری تیپی یانه‌ی سیمێل، یانه‌كه‌یان به‌باشی خۆی بۆ كێبركێكانی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌كردووه‌و له‌گه‌ڵ بوونی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌یه‌وێت بگاته‌وه خولی پله نایاب.
به‌پێی ووته‌ی راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان خاوه‌نی یاریگا نیه‌و بۆ ئه‌وه‌ش یاریگای یانه‌ی پێرس به‌كارده‌هێنێنن، به‌ڵام ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاستێكی به‌رز له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ن.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|