نه‌گبه‌تی به‌رۆكی میلانی به‌رنه‌دا
8/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی بۆ یانه‌ی رۆما به‌جێهێشت‌و له‌ركابه‌ری ئه‌نته‌رمیلان دووركه‌وته‌وه.
شه‌وی رابردوو یاریه‌كانی جه‌وله‌ی بیست‌و سێهه‌می خولی كاڵچۆی ئیتاڵی كۆتایی هات‌و یانه‌كانی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگ‌و رۆما سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد‌و یانه‌ی میلانیش به‌رده‌وامی دایه ئه‌نجامه خراپه‌كانی.
یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌یاریگای خۆی توانی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر شكست به‌یانه‌ی كالیاری بهێنێت‌و به‌كۆی 52 خاڵ پێگه‌ی خۆی له‌پله‌ی یه‌كه‌می به‌هێزتر بكات.
هه‌روه‌ها یانه‌ی رۆما له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی فیۆرنتیناو توانی به‌ته‌نها گۆڵێكی فۆسینیج سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت‌و درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات، به‌م ئه‌نجامه‌ش رۆما توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 44 خاڵ به‌رزبكاته‌وه‌و به‌سود وه‌رگرتن له‌یه‌كسانبوونی یانه‌ی میلان له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆڵۆنیا خۆی گه‌یانده پله‌ی دووه‌می‌و یانه‌ی میلانیش به‌كۆی 42 خاڵ چووه پله‌ی سێهه‌می.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|