راهێنه‌ری بروسك به‌ئاستی نه‌ورۆز سه‌رسامه
7/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
راهێنه‌ری تیپی یانه‌ی بروسكی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی پێشووی عێراق به‌ئاستی تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌رسامه.
پاش كۆتایی هاتنی یاری هه‌فته‌ی رابردووی نێوان تیپی یانه‌ی نه‌ورۆزو بروسكی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی پێشووی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق، دڵشاد محه‌مه‌دی راهێنه‌رو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رسامی خۆیان به‌است‌و توانای تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌ربڕی.
هه‌ردوو راهێنه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز تیپێكی تۆكمه‌و به‌هێزه‌و شیاوی ئه‌وه‌ی نیه له‌پله‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه.
هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆشیان به‌وه ده‌ربڕی كه ئه‌نجامه‌كانی نه‌ورۆز وه‌ك پێویست نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیپێكی به‌هێز له‌خوله‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه یاری نێوان هه‌ردوو تیپ به‌یه‌كسانی‌و به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایی هات.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|