یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
7/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردو له‌شێوه‌ی راپۆرتێك پێشكه‌شیكرد.
دوێنێ شه‌ممه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
یه‌كه‌م:سزاكانی سه‌پێندراو له سه‌ر ناوبژیوانانی كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانانی عێراقه‌وه سزاكه له خولی كوردستانیش جێ به‌جێ ده‌كرێت.
دووه‌م: په‌سه‌ندكردنی بڕیاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ژماره(139)له 2/2/2010 به ڕاگرتنی هه‌ردوو به‌ڕێزان :1. ئاراس ئیبراهیم یاریده‌ده‌ری پزیشكی تۆپی پێ.
2. وشیار ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ.
بۆ دوویاری داهاتوو به یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی.
سێ یه‌م: تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ی ناوبژیوانان كه بۆیه‌كه‌م جاره له كوردستان و عێراق كاری پێ ده‌كرێت و له داهاتوودا له یارییه‌گرنگه‌كان پیاده‌ده‌كرێت كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا دروستكراوه.
چواره‌م: له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانانه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ر یارییه‌ك ئه‌گه‌ر یاریگا بۆ یاریكردن شیاونه‌بێت و پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی یاریگا وه‌ربگرن.
پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ناوبژیوانان تایبه‌ت به رێكخستن و كاراكردنی كاره‌كانیان.
شه‌شه‌م: سوپاس و پێ‌زانین بۆ سكرتێری لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان به‌رێز(مه‌حمود نوره‌دین)بۆ ئه‌نجامدانی وانه وتنه‌وه بۆ یانه‌كانی (كه‌ركوك-سه‌وره-خاك)وه ڕاگه‌یاندكارانی كه‌ركوك.
حه‌وته‌م: له یاری نێوان یانه‌ی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له خولی نایاب به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی و جوێندان به ناوبژیوانانی یاری (فه‌رهاد قادر) یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر بڕیاردرا:
1. یاوه‌ری نه‌كردنی ناوبراو له دوویاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له‌خولی نایاب
2. غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی(150000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
هه‌شته‌م: له یاری نێوان خاك و سه‌وره له خولی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی و جوێندان به ناوبژیوانی یاری (ره‌فعه‌ت حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری تیپ بڕیاردرا:
1. یاوه‌ری نه‌كردنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له خولی تازه‌پێگه‌یشتووان.
2. غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی(150000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
نۆیه‌م: بانگهێشتكردنی سه‌رپه‌رشتیارو ڕاهێنه‌رو كاپتنی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو نه‌ورۆز له خولی لاوان بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوی پاش یاری نێوانیان له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10/2/2010 كاتژمێر(2)ی دوای نیوه‌ڕۆ له باره‌گای یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان.
ده‌یه‌م: رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 13/2/2010 كاتژمێر(11)ی پێش نیوه‌ڕۆ نوێنه‌روڕاهێنه‌رانی پێشكه‌وتووان و لاوانی یانه‌پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان له باره‌گای یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت.
یازده‌هه‌م: ده‌ست نیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خولی پێنجه‌می نایاب و خولی یازده‌هه‌می لاوان و خولی دووه‌می تازه‌پێگه‌یشتووان. |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|