به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید گڕیان له‌خولی ئیسپانی به‌ردا
7/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
شه‌وی رابردوو به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند یاریه‌ك كێبركێكانی هه‌فته‌ی بیست‌و یه‌كی خولی لالیگای ئیسپانی ده‌ستپێكرد، كه تێیدا یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له‌یاریه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و له‌نێو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد‌و توانی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت كه یاریزانان میسی‌و زافی تۆماریانكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش به‌رشه‌لۆنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 55 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و له‌پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌یاریه‌كی تردا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیسپانیۆل بووه‌و توانی به‌سێ گۆڵی یاریزانان "رامۆس‌و كاكاو هیگواین" سه‌ركه‌وتن تۆماربكات‌و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 50 خاڵ به‌رزبكاته‌وه‌و له‌پله‌ی دووه‌می پێگه‌ی خۆی پته‌وتر بكات.
|
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|