راهێنه‌ری نه‌ورۆز وه‌ڵامی یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌داته‌وه
6/2/2010
ئه‌زمڕ سپۆرت:
ئیسماعیل محه‌مه‌دی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز، وه‌ڵامی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ده‌داته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای كوردبوون راهێنه‌رانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ستنیشانكردووه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا، ئیسماعیل محه‌مه‌دی راهێنه‌ری تیپی یانه‌ی نه‌ورۆزی به‌عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌مداوه، راهێنه‌ری ناوبراو به‌توندی وه‌ڵامی یه‌كێتی تۆپی پێی دایه‌وه.
له‌مباره‌وه ئیسماعیل محه‌مه‌دی راهێنه‌ر تایبه‌ت به‌ئه‌زمڕ سپۆرت وتی "له‌گه‌ڵ رێزم بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كراوه‌و ئه‌وه‌شی ئه‌وان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه من عه‌ره‌بم دووره له‌راستییه‌وه‌و خۆم به‌كوردێكی ره‌سه‌ن داده‌نێم."
وتیشی "گه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئارزوو ده‌كات، ناسنامه‌ی خۆمیان پێ نیشان ده‌ده‌م تا بزانن كه من كوردم یان عه‌ره‌ب." |
|
|
|
|
 |
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
|